شاناز زاهیر ناوه نوێیه‌كه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری كورد لۆكه زاهیره، بڕیاره ئه‌مڕۆ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "فڕین" له یوتیوب بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م، مه‌جید كازم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ سه‌عات نۆی شه‌و كلیپی (فڕین) كه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند شاناز زاهیره له یوتیوب بڵاو ده‌بێته‌وه".
زیاتر گوتی، "به‌رهه‌مه‌كه له كه‌ناڵی تایبه‌تی یوتیوبی گۆرانیبێژ نه‌وید زه‌ردی بڵاو ده‌بێته‌وه، كلیپه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند شاناز كۆمپانیای NZ Profuction به‌رهه‌می هێناوه."
ڕوونی كرده‌وه، "كلیپی (فڕین) له تێكستی ڕه‌نج سه‌نگاوییه، نه‌وید ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه، ئه‌فشین شوكری كاری دابه‌شكردنی بۆ كردووه، خۆم كاری میكس و ماسته‌رینگم بۆ به‌رهه‌مه‌كه ئه‌نجام داوه."
ئاشكرای كرد، كلیپه‌كه تا به‌رهه‌م هاتووه ماندووبوونێكی زۆری بینیوه، ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش تراكێكه له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند شاناز ئیبراهیم، كه زۆرینه‌ی ئاوازه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه هونه‌رمه‌ند و ئاواز دانه‌ر نه‌وید زه‌ردی دایناوه، تێكسته‌كان نه‌وید زه‌ردی، ره‌نج سه‌نگاوی، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئه‌دیب چه‌لكی، مازیار فایه‌ق نووسیویانه، كاری دابه‌شكردنی ئه‌فشین شوكری كردوویه‌تی و دوو گۆرانیش خۆم دابه‌شكردنم بۆیان كردووه، یه‌ك گۆرانی به ئاواز و دابه‌شكردنی ئاریۆس و گۆرانییه‌ك به ئاوازی عبدولقه‌هار زاخۆیی كراوه، عبدولقه‌هار زاخۆیی و نه‌وید زه‌ردی بۆ دوێت له‌و ئه‌لبوومه به‌شدار بوونه".
شاناز زاهیر ناسراو بە ”لۆکە” گۆرانیبێژێكی كورده و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و به یه‌كێك له چالاكترین هونه‌رمه‌نده ژنه‌كانی كورد داده‌نرێت. له ساڵی 2008 ده‌ست به یه‌كه‌مین كاری ده‌كات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی "ترس"، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "sms" كه له ساڵی 2009 بڵاو كرایه‌وه و پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، له ساڵی 2010 وه‌ك باشترین لاوی ساڵ هاته هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه و خاوه‌نی زیاتر له 15 كلیپ و زیاتر له 70 گۆرانییه.
لۆكه زاهیر ئێسته له سویسرا له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له‌پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.