د. سۆران نووری ئیبراهیم سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای لاوانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
د. سۆران نووری كه خۆشی نابینایه و به‌رپرسی په‌یمانگای كوردی ئه‌مه‌ریكییه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتمانی له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه، ئه‌م ڕۆژه له سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی دنیا و عێراق به‌گشتی و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به تایبه‌تی پیرۆز ده‌كه‌م. داوایش ده‌كات كه هه‌مووان هۆكاربن بۆ ڕه‌خساندنی زه‌وینه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و مافانه‌ی كه به‌خاوه‌ن پێداویستییه‌كان دراوه به ده‌ست بهێنرێن.
"پاڵپشتی هه‌ر دنیابینێكی سه‌ركه‌وتوو بین بۆ به‌حزبی نه‌كردنی ماف و حه‌قی ئێمه وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان، پێم وایه ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوویی خۆمان بسه‌لمێنین و به ئه‌ركێكی نیشتمانیانه ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین، به هه‌ناسه‌یه‌كی هاوڕێیانه هاوكار و پاڵپشتی یه‌ك بین، زۆرباشیش ده‌توانین هه‌م حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ڕازی بكه‌ین هاوكارمان بن له جێبه‌جێكردن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان". د. سۆران وای نووسیوه.
داوایش ده‌كات كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان دروست بكرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوه حزبییانه‌ی هه‌ن ڕۆڵیان لاواز بكرێت، چونكه هۆكارێك بوون به درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان نه‌گه‌یه‌شتوون به ئه‌نجام به هۆی ڕێككه‌وتنه ژێربه‌ژێرییه‌كانی ئه‌وان و پێوه‌ندییه نه‌شازه‌كانیان، ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كان له‌م هه‌لومه‌رجه نه‌شازه‌دان هه‌مووان ده‌یبینین.