مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كه گوایه "سڕ" كراوه، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ پێچه‌وانه‌ی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیار درا مه‌لا به‌ختیار سڕ بكرێ، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به‌شدارن.
ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی، به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی و به‌س
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه خوازیاره كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وێته گفتوگۆ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" بڕیاری سڕكردنی مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه به‌بێ بایه‌خ دانراوه و له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌یه‌وه نه‌كراوه. به‌ڵام له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دراوه‌ته‌وه كه ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی، به‌رپرسیاره له لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی و به‌س.