كاندیدی ڕاستڕه‌وانی فڕه‌نسا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كرد، هیچ چاره‌سه‌رێك شایسته‌ی ژیان نییه له‌باره‌ی جه‌نگی ناوخۆیی سووریا و پێویسته وڵاتان هه‌ڵبژێرن له نێوان سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د یان ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
مارین لۆبان له لێدوانێكیدا له به‌یرووتی پایته‌ختی لبنان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لبنان میشال عون و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه و دواتر گوتی، تاوتوێی ئاڵۆزییه‌كانی سووریامان كردووه هه‌ریه‌كه‌مان هه‌ڵوێستی خۆمان له‌وباره‌وه ڕاگه‌یاند و گه‌یشتین به شرۆڤه و بۆچوونی هاوبه‌ش، به‌گشتی له‌و باوه‌ڕه‌داین كه پێویسته هه‌موو وڵاتان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، داعش له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌وڵی فره‌وانبوون ده‌دا و پێگه‌ی خۆی قایم ده‌كات، له نێویاندا فڕه‌نسا كه به‌رده‌وام تیرۆریستان هه‌وڵی به سه‌ربازكردنی خه‌ڵكی زیاتر ده‌ده‌ن.
لوبان كه سه‌رۆكایه‌تی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی ڕاستڕه‌وی فڕه‌نسا ده‌كات و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ چاره‌سه‌رێك به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیان چاره‌سه‌ر نییه، بۆیه پێویسته له نێوان به‌شار ئه‌سه‌د و داعش یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین.