سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕای گەیاند، "چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا سەرمایەدارێک بڕی دوو سەد و نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە بە قەرز داوە بە حکوومەتی هەرێم." ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا باس لەوە دەکرێت کە سه‌رمایه‌دارى دیارى كورد "سەلام کەریم خان برادۆستی" بڕى 209 ملیۆن دۆلاری بە قەرز داوە بە حکوومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە ڕاست نییە.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس فه‌خری كه‌ریم خان برادۆستی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی داوه، كه چەند ڕۆژێکە باس لەوە دەکرێت کە ئێمە وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان برادۆستی، هاوکاریمان بە حکوومەت داوە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیه‌نین ئەو هەواڵە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و بە هیچ شێوەیەک حکوومەتی هەرێمی كوردستان داوای یارمەتی لێنەکردووین.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت به سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێ، به‌ڵام به‌غدا دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز ئه‌و 320 ملیاره‌ی بڕی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌كرا، ئه‌ویش هۆكار بوو كه چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی مووچه دوابكه‌وێ و هێشتایش به‌غدا ئه‌و پاره‌یەی نه‌ناردووه.