پرۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كراوه، كه تێیدا ڕێكخراوی به‌در كه به دێرینترین هێزی میلیشیای ئێران له عێراق داده‌نرێ، ده‌خرێته لیستی تیرۆره‌وه و زۆرترین سزا به‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه و سه‌ركرده‌كانی ده‌سه‌پێنرێت.
جۆ
ویلسن كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان پرۆژه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی كۆنگرێسی كردووه، كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و هێزه چه‌كداره‌كانه له كۆنگرێس، تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه ڕێكخراوی به‌در كۆنترین بریكاری ئێرانه له عێراق و ده‌ستی سووره به خوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و عێراقی و سووری و لبنانییه‌كان و زۆرترین ئۆپراسیۆنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و سیاسه‌ته‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه ئه‌نجام داوه.
جۆ ویسلن له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێكخراوی به‌در ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران قاسم سلێمانی پاره‌دار ده‌كرا و ئاراسته ده‌كران، ئه‌وان سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجامده‌ری هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكان له به‌غدا كه ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا.
رێكخراوی به‌در كۆنترین گرووپی دروستكراوی ئێرانه و به‌رپرسه له كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتووه، كه ڕێكخراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبوڵای لبنانی و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و گرووپه‌كانی تری سه‌ر به ئێران هه‌یه، به هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و وه‌ستانه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه.
ماڵپه‌ڕی واشنتن فری بیكون له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرترین پشتیوانی له كۆنگرێس لێ بكرێت، له‌لایه‌ن كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه، چونكه زۆربه‌یان ڕابردوو و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و گرووپه ده‌ناسن و پێی ئاشنان.
ڕێكخراوی به‌در له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق –ئێران له ساڵانی هه‌شتا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرێنرا، هه‌رچه‌نده چه‌كداره‌كانی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بوون، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران دژی ڕژێمی به‌عس ده‌جه‌نگان، ئێسته هادی عامری سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كات، كه له ته‌ك ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانییه و به یه‌كێك له گرنگترین پیاوه‌كانی ئێران له عێراق داده‌نرێت.