ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر و بیۆنتیك زۆرترین خواستی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام پرسیارێكی گرنگتر له جیهان دروست بووه، ئه‌وه ڕوونه كه ڤاكسینه‌كه مرۆڤ له تووشبوون به كۆرۆنا ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئایا ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنایش ده‌كات، واته كه‌سی تووشبوون كاتێك ئه‌و ڤاكسینه‌ی لێ ده‌درێ و تا كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ و ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌بات، تووشبووه‌كه ڤایرۆسی لێ ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر؟
به دڵنیاییه‌وه كاتێك گواستنه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسه‌كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌كان بنه‌بڕ نه‌كرێت، مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆڤید 19 هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی ئه‌لبێرت پۆرلا له‌وباره‌وه گوتی، دڵنیا نین له‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێگری بكات له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له تووشبووێك كه به ڤاكسینه‌كه‌مان كووترا بێ بۆ كه‌سێكی تر كه تووشبووی كۆرۆنا نه‌بێت.
زیاتر
گوتی، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌یه، هه‌موو سه‌رنجی ئێمه و زانا و توێژه‌رانمان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه، چۆن ڤاكسینه‌ك دروست بكه‌ین كه كۆرۆنا ببڕێ و كۆتایی پێ بهێنێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی كه ڤاكسینه‌كه كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تووشبوو دروست ده‌كات، ئایا ڤایرۆسی ناو جه‌سته‌ی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر ئه‌مه ئامانج نه‌بووه.
دڵنیایی نییه كه ئه‌وانه‌ی كۆرۆنایان هه‌یه و ڤاكسینه‌كه‌یان لێ ده‌درێ، نایگوێزنه‌وه بۆ كه‌سانی تر
له به‌شێكی تری قسه‌كانی پۆرلا گوتی، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ڤایرۆسه‌كه بریتییه له له‌ناوبردنی له جه‌سته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی تووشی بوون، ئه‌و نموونانه‌یشی كه بۆ تاقیگه ده‌مێننه‌وه و به به‌رده‌وامی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ، پێویسته له پله‌ی گه‌رمی 80 پله ژێر سفر هه‌ڵبگیرێن، له‌و پله گه‌رمییه ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوی سڕ ده‌بێ و هیچ چالاكییه‌كی نامێنێت.
ماوه‌ی چاره‌سه‌ربوون و نه‌مانی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنایش له‌سه‌ر كه‌سێك كه ڤاكسینه‌كه‌ی لێ ده‌درێت، چوار تا پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، كه ئه‌مه‌یش ماوه‌یه‌كی زۆره و ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه به‌رده‌وام بێ له ده‌ردانی ئه‌و ڤایرۆسه له ڕێی پژمینه‌وه، ئه‌وا كۆتایی به په‌تاكه نایه‌ت، ته‌نیا چاره‌سه‌رێك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی تووشبووان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه تووشبووی كۆرۆنا و ڤاكسینه‌كه‌یان لێدراوه، بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له شوێنی تایبه‌ت كه هیچ كه‌سێك به‌شێوه‌ی ئاسایی نه‌چێته لایان و له ژێر چاودێری پزیشكان بمێننه‌وه.