به‌گوێره‌ى نووسراو و راپۆرتێكى لیژنه‌ى به‌دواداچوون له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌نده‌ڵى گه‌وره له چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌دا هه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق كه وه‌زیره‌كه‌ی له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، پێشكه‌ش به ئاواره‌كانى كوردستان كراون.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان له 8ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ به نووسراوێكى فه‌رمى، راپۆرتى به‌دواداچوونى راستییه‌كانى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ره‌وانه كردووه به‌مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه و وه‌رگرتنى رێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵییه‌كان و ئه‌وانه‌ى تێوه‌گلاون. "وشه" ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى ده‌ستپاكى و راپۆرته‌ى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى راستییه‌كان وه‌ك خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه.
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان
ب/ راپۆرت له‌باره‌ی كاروباری په‌نابه‌ران
به‌پێی فه‌رمانی كارگێڕیی ژماره 149 له 19/12/2016 و وه‌ك جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواركراوی ژماره حه‌وتی ساڵی 2014ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، بڕگه‌ی شه‌شه‌م له ماده‌ی 12 بۆ چاودێری دروستی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و بڕگه‌ی هه‌شته‌م به وه‌رگرتنی رێوشوێنی چاودێری له‌سه‌ر ئاستی دروستی و پوختی بڕیار و كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و ده‌ركردنی راپۆرتی خولی له‌و باره‌وه، لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی یاسایی پێك هێنرا.
ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی دۆخی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان و ئاگهداربوون له دۆخی راسته‌قینه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت له‌و كه‌مپانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری هه‌رێمی كوردستان و رێكخستنی كارگێڕی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی فیدراڵ و لیژنه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوه‌ند و بنكه‌ی هاوئاهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ ته‌نگژه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌قی ورده‌كارییه‌كانه:
ئه‌و لیژنه‌ی پێك هێنراوه، هه‌ستا به سه‌ردانیكردنی هه‌ردوو كه‌مپی "خازر و حه‌سه‌ن شام"ی ئاواره‌كان و دوای دیداری به‌رپرسانی كارگێڕی له‌وێ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كان له‌و كه‌مپانه، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
1-خێوه‌ت: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له كه‌مپی خازر حه‌وت هه‌زار خێوه‌تی دابه‌ش كردووه، به شێوه‌ی سێ كه‌رتی دوو هه‌زار خێوه‌تی و هه‌زار خێوه‌تی نوێش هێشتا دابه‌ش نه‌كراون، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای بوونی زیاتر له خێزانێك له‌ناو هه‌ندێك خێوه‌تدا، بۆیه ده‌مانه‌وێ سه‌رنجتان رابكێشین بۆ ئه‌وه‌ی كه جۆری خێوهتهكان زۆر خراپه و ته‌واو له ماده‌ی نایلۆن دروست كراون و چینی دابڕی گه‌رمی و شێیان تیادا نییه و ئه‌گه‌ری سووتانیشیان به خێرایی، هه‌یه.
هه‌روه‌ها دووری خێوه‌تێك و یه‌كێكی تر زۆر كه‌مه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئاگر له خێوه‌تێك بكه‌وێته‌وه به خێرایی بۆ خێوه‌ته‌كانی تریش ده‌گوازرێته‌وه، بێجگه له‌وه‌ش شوێنی هه‌واگۆڕكێ له‌و خێوه‌تانه نییه به شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تێكی خنكانی منداڵێكی ساوا رووی داوه كاتێك دووكه‌ڵی سۆپایه‌كی نه‌وتی له‌ناو خێوه‌ته‌كه به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی هه‌واگۆڕكێ قه‌تیس بووه، بۆیه هۆی سه‌ره‌كیی رووداوه‌كه خراپی جۆری نه‌وت و خێوه‌ته‌كه بووه.
دوای پرسیاركردنمان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی هێنانی خێوهتهكان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، به‌رپرسانی كارگێڕی ئه‌و كه‌مپانه گوتیان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رپرسیارێتی هێنان و دابه‌شكردنی خێوه‌ته‌كانی له ئه‌ستۆیه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه لێی كڕاوه و نرخی كڕینیان و كۆمپانیاكانیش نازانین، چونكه هیچ وه‌سڵێك له‌وباره‌وه نییه، پێشتریش قسه‌مان له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی سه‌ربه چاودێریكردنی كاروباری ئاواره‌كان له كارگێڕی پارێزگای هه‌ولێر كرد، ئه‌وان گوتیان كاری ئه‌وان ته‌نیا ته‌رخانكردنی زه‌وییه بۆ دامه‌زراندنی كه‌مپه‌كان و دابینكردنی پاراستنه بۆ ئاواره‌كان و رێكخستنی كارگێڕی و دابینكردنی ژێرخانه بۆیان، له‌گه‌ڵ دابینكردنی یارمه‌تی به په‌له بۆ ئاواره‌كان له كاتی په‌نابردنیان بۆ كه‌مپه‌كان له كاتی جیاجیادا، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوه‌كانی تری خێرخوازی كه له‌ڕووی یارمهتییهكانهوه زۆر جیاوازن له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌مان هاوپێچ كردووه به وێنه‌ی یارمه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوبراو و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه.
ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی ئێوه بۆ ئه‌وه‌ش رابكێشین كه ئه‌و خێوه‌تانه‌ی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام هه‌یه له جۆری باشه‌كه‌یه كه له سێ چین له ماده‌ی دابڕی گه‌رمی و شێ پێك هاتووه و جۆره‌كه‌شی 100% باشه و ناسووتێ، هه‌ریه‌كه‌یان رووبه‌ری 45 مه‌تر سێجا داگیر ده‌كات كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (UNHCR) به‌سه‌ریان دابه‌ش كراوه.
2- ته‌باغ: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌ستاوه به دابه‌شكردنی جۆرێكی زۆر خراپ له ته‌باغ له‌وه‌ی به (چۆله) ناو ده‌برێت كه له ژێره‌وه ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ڵكی به‌كارهێنانی نییه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی كڕین و نرخه‌كه‌یشی دیار نییه، چونكه هیچ وهسڵێكیان نییه.
3- سۆپای نه‌وتی: به‌پێی ئه‌وه‌ی له گه‌ڕانه‌كه له‌و كه‌مپانه‌دا بینیمان، دوو جۆر سۆپای نه‌وتی هه‌بوو، یه‌كه‌میان له جۆری تۆڕبۆ كه جۆره‌كه‌ی زۆر باشه و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دابین كراوه و جۆرێكی تری زۆر خراپ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌بێ هیچ وه‌سڵێك دابین كراوه.
4-نه‌وت: جۆری ئه‌و نه‌وته‌ی به ئاواره‌كان ده‌درێت باش نییه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند خێوه‌تێك به‌و هۆیه‌وه ئاگریان گرتووه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تانكه‌رانه‌ی نه‌وته‌كه‌یان دابه‌ش كردووه، پێشتر تایبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ی به‌نزین و به‌و هۆیه‌وه نه‌وته‌كه له‌گه‌ڵ به‌نزین تێكه‌ڵ بووه، جا له‌كاتی تێكردنی له سۆپاكان گڕی گرتووه و بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له خێوهتهكان، هه‌روه‌ها وێستگه‌یه‌كی نه‌وتی تایبه‌ت نییه بۆ هێنانی نه‌وت، به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌و تانكهرانهوه دابه‌ش ده‌كرێت و له جلیكانهكان ده‌كرێت.
5- سه‌به‌ته‌ی خۆراك: ئه‌و سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی (UNHCR)ه‌وه دابه‌ش كراون باشه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه دابه‌ش كراون له ئاستی پێویست نییه و وێنه‌ی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ش ره‌وانه كراوه.
6- به‌تانی: ئه‌و بهتانییانهی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه دابه‌ش كراون جۆره‌كه‌ی باشه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه دابه‌ش كراون باش نین و زۆر خراپن، واته ئه‌وه‌ی بهتانییهكانی هێناوه، هه‌ستاوه به دانانی به‌تانی خراپ له‌ناو به‌رگی به‌تانی توركی له جۆری باش، واته جیاوازی له نێوان بهتانییهكان و به‌رگه‌كانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هیچ وه‌سڵێكی كڕینی بهتانییهكانمان نه‌بینی و نه‌مانزانی كه نرخ و سه‌رچاوه‌كه‌ی لێی كڕاوه چییه به‌هۆی نه‌بوونی وه‌سڵه‌وه، وێنه‌ی ئه‌وانه‌ش هاوپێچ كراوه.
7- دۆخی ته‌ندروستی، به‌ته‌واوه‌تی باش نییه و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتی دۆخی ته‌ندروستی ئاواره‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسی كارگێڕی كه‌مپی خازر شوفێری ئه‌مبوڵانسه‌كان به ئه‌ركی خۆیان وه‌ك پێویست هه‌ڵناسن و به‌هۆی خۆڵی رێگه‌ی ناو كه‌مپه‌كه‌وه ناگه‌نه هه‌موو شوێنێكه‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی نه‌بوون و كه‌می ده‌رمان هه‌یه و پزیشكی شاره‌زای ددان له كه‌مپه‌كه نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام بینیمان كه دۆخی ته‌ندروستی تیایدا باشتره كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
بۆچوونی لیژنه:
گومانمان له بوونی گه‌نده‌ڵی له كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان له رووی جۆر و نرخه‌وه هه‌یه و پێشنیاز ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له بابه‌ته‌كه بكرێت له‌باره‌ی خێوه‌ت و بهتانییهكان.
تێپه‌ڕبوونی هه‌موو ئه‌و پێویستییانه به كۆنتڕۆڵی جۆری به‌ر له دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا.
لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كارگێڕی و تێوه‌گلاوان له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسایانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپاكی دانراون.
ده‌رخستنی شه‌فافبوونی كاری كارگێڕی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كۆمه‌ككار بۆ ئه‌و مادانه و راگه‌یاندنی به‌ره‌نجامه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر.
بوونی نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كان كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئیستیغلالكردنی ئاواره‌كان بۆ یه‌كتر.
خراپی جۆری خێوهتهكان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دابه‌ش كراون و بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی شیره‌خۆره.
خراپی ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه دابین كراون به به‌راورد به‌و سه‌به‌ته خۆراكه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه دابین كراوه.
واژوو
موشیر ره‌شید ئیبراهیم
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی یاسایی
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان
بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق
ب/ زانیاری
له ئه‌نجامی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه له هه‌ردوو كه‌مپی "خازر و حه‌سه‌ن شام" له هه‌رێمی كوردستان پێمان گه‌یشتووه، لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوونی راستییه‌كانمان پێك هێنا له‌باره‌ی خراپی جۆری خێوه‌ت و پێداویستییه‌كانی تر كه بۆیان دابین كراوه.
هاوپێچ ده‌قی راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان له رێكخستنی كارگێڕی و پاڵپشتیی لۆجیستی و گه‌نده‌ڵی له كڕینی خێوه‌ت و سۆپای نه‌وتی و سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ئاواره‌كان له‌و دوو كه‌مپه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه، ره‌وانه ده‌كه‌ین.
تكا ده‌كه‌ین كه لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كڕینی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه و كۆمپانیاكانی هێناویانه و نرخی كڕینیان بكرێت.
وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنتانین له لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌موو یارمه‌تییه‌ك و هاوكارییه‌كی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
واژوو
دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نووه‌ر محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان
8ى كانوونى دووه‌مى 2017