هاوسەرەكەی خامیس بە یاریزانێكی بەرشەلۆنە سەرسامە
دانیێلا ئۆسپینای هاوسەری ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید خامیس رۆدریگیز ئاشكرای كرد كە بە یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە سەرسامە و پێی لەسەرجەم یاریزانانی یانەی شاهانە باشترە.
دانیێلا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2010 پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خامیس دانا كاتێك لە ریزی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی یاریی دەكرد، دواتر لەگەڵیدا چووە فڕەنسا و لە ریزی یانەی مۆناكۆ یاریی دەكرد و دواجاریش لە هاوینی 2014 هاتە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا.
دانیێلا كە پێشتر یاریزانی تۆپی سەبەتە بووە، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: رەنگە پێتان غەریب بێت ئەگەر بڵێم سەرسامم بە ئاستی یاریكردنی ئەندرێس ئینێستای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە.
زیاتر گوتی: راستە كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێكی بەتوانا و گۆڵكارێكی بەتوانایە، بەڵام من بە جادووەكانی ئینێستا سەرسامم.
داننێلا لە كۆتاییدا دانی بەوەدانا كە خەونی هاوسەرەكەی یاریكردن بووە لە ریزی یانەی ریال مەدرید، دوای گەیشتن بە خەونەكەشی تەواوی ژیانی گۆڕا و هەموو كات بیر لە سەركەوتنەكانی یانەكەی دەكاتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم