بۆچی ژنان ناپاكی لە مێردەكانیان دەكەن؟

:: PM:02:35:19/10/2016 ‌

زۆربەی پێوەندییە سۆزدارییەكان بەتایبەتی پێوەندی هاوسەرگیری، لە كاتێك كۆتای دێت كە یەكێكیان ناپاكی بەرامبەر ئەوی تر بكات، لێرەدا باس لە ناپاكی خانمان بەرامبەر بە مێردەكەی، دەخەینە ڕوو.

وەك لە ماڵپەڕی LBC دا هاتووە، پێنج هۆكاری زۆر باو و سەرەكی هەن، كە دەبنە هۆی ناپاكیكردنی خانمان بەرامبەر مێردەكانیان، بریتین لە:

هەست بە تەنیایی و پشتگوێخستن: كاتێك خانمێك هەست بەوە دەكات، تەنیا بووە بە ئامێری جلوبەرگ شووشتن و تایبەتە بە ڕاپەڕاندنی كارەكانی ماڵ و پیاوەكەی بۆ حەزی سێكسی خۆی لەگەڵ دەبێت و زیاتر نا، واتە هیچ سۆز و خۆشەویستییەكی نیشان نادات، ئەویش دەگەڕێ بەدوای كەسێك كە سۆزی پێ بدات.

كەمی باوەڕ بەخۆبوون: ئەو خانمانەی تووشی باوەڕ بە خۆنەبوون بوون، هەوڵی ئەوە دەدەن بەناپاكیكردن بیسەلمێنن بۆ خۆیان كە توانایان زۆرە، تا بەو هۆیە هەست بەوە بكەن باوەڕیان بە خۆیان هەیە!

كاتێك هەستی كرد مێردەكەی لێی بێزار بووە: خانمان هەمیشە حەز بەوە دەكەن گرنگییان پێ بدرێت و خۆشەویستی مێردەكانیان ببینن، بێ گوێدانە تەمەن، بۆیە لەهەر تەمەنێكدا بن تاكە ویستیان كە زۆر گرنگی پێ دەدەن، هەستی خۆشەویستییە.

سێكس: هەندێك جار خانمان بەهۆی بێ ئومێدبوونیان لە مێردەكانیان كە توانای سێكسییان نییە و ناتوانن بە باشی حەزەكانی ئەوان جێبەجێ بكەن، یاخود تەنیا سێكسێكی ڕووت بەبێ سۆز ئەنجام دەدەن، بیر لە ناپاكی دەكەنەوە.

بەمەبەستی تۆڵە سەندنەوە یان جیابوونەوە: خانمان هەندێك جاران، بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە خراپیی مێردەكانیان یاخود بە ئاگەداری ئەوان ناپاكی ئەنجام دەدەن، هەتا لێیان جیا ببنەوە.

ئەگەرچی ئەوانە هەمووی ناپاكین و خانمێكی سەركەوتوو لە ژیانیدا كاری وا ناكات، بەڵام هەریەك لەوانەش هۆكارەكەی بۆ كەمتەرخەمی پیاوەكە دەگەڕێتەوە، بۆیە باشتر وایە هەردوولا گرنگی بە یەكتر بدەن و سۆز و خۆشەویستییان بۆ یەكتر هەبێت، هەتا نەكەونە باری ناپاكیكردنەوە.

سەرچاوە: LBC


وشە - موحسین شابان