زۆرێك له خه‌ڵكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له كارته‌كانی ته‌ماشاكردنی یارییه ئه‌ورووپی و جیهانییه‌كان نه‌كردووه، له ڕێی كه‌ناڵی ناوخۆیی یان له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌و هه‌له نامێنێ.
نه‌وه‌ك ته‌نیا ته‌ماشاكردنی یاری، به‌ڵكوو دابه‌زاندنی كتێب و گۆڕانی و زۆری تر كه مافی چاپیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئیتر پارێزراو ده‌بن و ناتوانی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی ده‌ستت بكه‌وێ.
ئه‌م هه‌وڵه، له ناو به‌ریتانیا به ته‌واوی سه‌ری گرتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به ته‌واوی جیهانیش بگرێته‌وه، كۆمپانیای گووگڵیش پێشتر ئه‌وه‌ی خستبووه ڕوو كه فلته‌ره‌كانی زیاتر ده‌كات.
به‌هۆی ته‌ماشاكردنی یاری له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه به خۆڕایی، زیانی ماددی زۆر له خولی ئینگلیزی كه‌وتووه، بۆیه له‌وێ پێش هه‌ر شوێنێكی تر ئه‌و هه‌نگاوه‌یان هاویشتووه.