دوای ته‌واوبوونی كاری كارگێڕیی ئۆباما، جۆن كێری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی له بێ كاری‌دا گوزه‌راند، به‌ڵام له‌وه رزگاری بوو و كارێكی تازه‌ی دۆزییه‌وه.
جۆن كێری له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا، دوای ماوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی مانگێك بوو له بێ كاری و پشوودان، كارێكی تازه‌ی دۆزییه‌وه، ئه‌و كاره‌ی جۆن كێری بریتییه له وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆی یه‌ل، هه‌روه‌ها پرۆگرامێكی زانكۆیی به‌ناوی ده‌ستپێشخه‌ری كێری ده‌داته‌وه كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگارییه جیهانییه‌كاندایه و له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست به‌و كاره‌یان ده‌كات.
پرسی كه‌شوهه‌وا، ده‌بێته دیارترین بابه‌تی كیری كه له زانكۆ به قوتابیانی بڵێت، له شان بابه‌تی گه‌شه‌پێدان و كێشه‌ی وڵاته تازه‌پێڕاگه‌ییشتووه‌كان و به‌ره‌نگارییه ئابوورییه‌كان و ئه‌وانی تر.
بۆ بیرهێنانه‌وه، جۆن كێری له زانكۆی یه‌ل خوێندوویه‌تی و ده‌رچووه، خاوه‌نی به‌كالۆریۆسی ئادابه له زانسته سیاسییه‌كان و له ساڵی 1966 ئه‌و كۆلێژه‌ی له هه‌مان زانكۆ ته‌واو كردووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له 51 ساڵ.