سه‌ره‌ڕای خراپی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان كه بێسه‌روبه‌ری له‌و كه‌رته‌دا هه‌یه، پارێزگای سلێمانی به نیازی دانانی پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری بوو و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زاره‌تیش ئیشی له‌سه‌ر دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ده‌كرد.
له هه‌ردوو وه‌رزی زستان و هاوین، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی خراپ ده‌بێت و سه‌عاته‌كانی كاره‌با له 24 سه‌عات بۆ شه‌ش سه‌عات و هه‌ندێك جار كه‌متریش داده‌به‌زێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی 24 ساڵی ڕابردووی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانی كوردستانه كه تا ئێسته به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی دانانی 20 ئه‌مپێری له چه‌ند شوێنێك كراوه، به تایبه‌تی له پێنجوێن كه ماوه‌ی دوو ساڵه به‌و سیسته‌مه به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو شتێكه هاووڵاتییان خۆیان له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه زیاترین كات كاره‌بایان هه‌بێت و هه‌ر گه‌ڕه‌كێك بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و 20 ئه‌مپێره بۆ خۆی دا‌نێت.
له‌باره‌ی پڕۆژه 20 ئه‌مپێرییه‌كه‌ی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، به‌نیاز بوون ئه‌مپێره‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بهێنن و له ناو سندووقێكدا لۆك بكرێت، ئه‌وه ته‌نیا قسه بوو و نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پاره‌ش له كه‌س وه‌رنه‌گیرا. له كوردستان ڕێگه نادرێت هیچ پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت، چونكه به دۆزینه‌وه‌ی كێشه و ناوهێنانی به خراپه به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی سلێمانیش ته‌نیا پڕۆژه‌یه‌كی لۆكاڵی بوو و ڕێگه‌یان نه‌دا جێبه‌جێ بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مساڵ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند سامپێڵێك ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت موماره‌سه‌ری له‌سه‌ر بكرێت تا بزانرێت هاووڵاتییان رازی ده‌بن یان نا، له هه‌مان كاتدا پێوه‌ری زیره‌كه و به هه‌مان شێوه‌ی سلێمانییه، چونكه ده‌توانێت له 10 ئه‌مپێره‌وه تا 40 ئه‌مپێر ڕابكێشرێت.
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ دانانی پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری نه‌بووین له سنووری پارێزگای سلێمانی، چونكه ده‌بوو به یه‌كسانی ئه‌و پڕۆژه‌یه دابنرێت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، چاككردنی كاره‌بای سلێمانی به پڕۆژه‌ی 20 ئه‌مپێری و دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت كاره‌با زیاتر بكات، ده‌بێت داناغاز به‌رهه‌می غازی زیاد بكات، ئه‌وه‌ش به سامانه سروشتییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت بۆ زیادكردنی كاره‌با كارت به‌كار بهێنرێت، تا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك زیاتری به‌كار هێنا، پاره‌ی زیاتر بدات.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ده‌بێت پاره‌ی كاره‌با له شوێنێكی پارێزراو دابنرێت، ناكرێت پاره بدرێت و نه‌زانرێت چی لێ دێت، وه‌ك چۆن له ناوخۆ به‌رمیلێك نه‌وت به 145 هه‌زار و پاره‌كه‌ش دیار نییه، پاره‌ی ئاو و ژینگه و كه‌س نازانرێت چی لێ دێت.
پێشتر سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی بۆ "وشه" ڕای گه‌یاند، دانانی ئه‌مپێری 20ی سه‌ره‌تا بۆ ماڵان ده‌بێت و دواتر پڕۆژه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و شوێنه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه، به‌دانانی ئه‌و پڕۆژه‌یه كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان بۆ دوو هێنده زیاتر ده‌بێت. پڕۆژه‌كه له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت و سلێمانی به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێك دابه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێبه‌ركێ له نێوانیان دروست بێت، پێدوایستییه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌هێنرێن كه پێك هاتووه له جۆزه‌ی دوانی.
له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌و پڕۆژه‌یه تووشی ڕه‌خنه بوو، به ڕای ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن پێیان وابوو ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێت به یه‌كسانی بكرێت و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بكرێته 20 ئه‌مپێر نه‌ك ته‌نیا بۆ هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتییان له‌و دۆخه‌ی ئێسته كارێكی باش نییه و ده‌كرێت پاره‌كه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت بێت.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی