تیمێكی پزیشكیی له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سعوودیه، توانیان منداڵێك ڕزگار بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست دوومه‌ڵێكی گه‌وره ده‌یناڵان كه له‌سه‌ری هاتبوو.
منداڵه‌كه ته‌مه‌نی سێ مانگ بووه، هه‌ر له زگماكییه‌وه گۆشتێكی زیایه له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ورده ورده قه‌باره‌ی زیادی كردووه و تا گه‌یشتووه‌ته 10×7 سم، بۆیه فریای نه‌خۆشخانه خراوه و تیمێكی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ كردووه.
دوای پشكنینی منداڵه‌كه له ڕێی تیشكی ڕه‌نینی موگناتیسی، ده‌ركه‌وتووه كه سێ گۆشتی زیایه له‌سه‌ر مێشی بووه كه كه شله‌یه‌كی تێدا بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌سترابووه‌وه به ئێسكی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به ته‌واوی سه‌خت كردبوو.
دوای بڕیاری لیژنه پزیشكییه‌كه، هه‌ر سێ دوومه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ری لێ كرایه‌وه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا.
له مێژووی پزیشكیدا به ده‌گمه‌ن دۆخی له‌و جۆره ڕوو بده‌ن، پێشتریش منداڵێكی له‌و شێوه‌یه له ساڵی 2006 له وڵاتی توركیا له‌دایك بوو، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه چاره‌سه‌ر كرا.