به به‌رده‌وامی ستافی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه ژێر چاوی میدیاكانه‌وه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌یانه‌وێ خاڵه لاوازه‌كانیان ده‌ربێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژیانی تایبه‌تیی پێشتریشیان بێت، ئێسته‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كه چووه‌ته سه‌ر وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ههڵژێردراوه.
"ستیڤ منوچین" وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێكی توندی میدیاكانه‌وه، چونكه ده‌زگیرانه‌كه‌ی له فیلمی "Intruder" به‌شداری كردووه و تێیدا به ته‌واوی خۆی ڕووت كردووه‌ته‌وه و له دیمه‌نێكی سێكسی‌دا تۆمار كراوه و بڵاویش بووه‌ته‌وه.
"لویز لینتۆن" ده‌زگیرانی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌كته‌رێكی سكۆتله‌ندیی ته‌مه‌ن 35 ساڵه، له فیلمه‌كه‌دا له كاتی سێكسكردن و له ناو گه‌رماودا به ڕووتی ده‌رده‌كه‌وێ.
فیلمه‌كه له‌وانه‌یه كه كار له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ده‌روونی ده‌كه‌ن و ساڵی 2016 به‌رهه‌م هێنراوه، باسی كچێك ده‌كات كه به ته‌نیا له‌ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه، له كاتێكدا مێرده‌كه‌ی چووه بۆ ژاپۆن.
پێشتریش ئه‌و ئه‌كته‌ره له چه‌ند ڕۆڵێكی لاوه‌كی به‌شداری له فیلمی هۆڵیوود كردووه.