سبەی پێنجشەم میسر سێیەم پێشانگەی تایبەت بە كۆمپانیاكانی لە هەولێر دەكاتەوە و تیایدا بەرهەمەكانی لە چەندان بواری جیاوازدا دەخاتە ڕوو.
عەبدوڵا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ "وشە" باسی لەوە كرد كە بەڕێوەچوونی پێشانگەكە، هەر لە شوێنی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت و سەعات ١٠:٣٠ لە رێوڕەسمێكدا پێشانگەكە دەكرێتەوە.
ئەو گوتی هێشتا دیار نییە پێشانگەكە لە لایەن كام بەرپرسەوە دەكرێتەوە و بڕیاریشە ماوەی پێشانگەكە ١٠ رۆژ بخایەنێت.
پێویستە بگوترێت لە سێیەم پێشانگەی نیودەوڵەتی تایبەت بە كۆمپانیاكانی میسر لە هەولێر، ٧٠ كۆمپانیای ئەو وڵاتە بەرهەمەكانیان دەخەنە ڕوو.