ڕوولا یه‌مووت كچه نمانیشكاری لبنانی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێری جێهێشت، چووه توركیا و ئێسته له‌وێ ڕۆژانه وێنه‌ی ڕووتتر له جارتن بڵاو ده‌كاته‌وه.
له وێنه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ری نووسیویه‌تی: من كچێكی مافیام، ماشه‌ڵام لێ بێ و خوا بمپارێزێ له چاوی حه‌سوود.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی 12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، روولا بڵاوی كرده‌وه كه بۆ سه‌ری ساڵ هاتووه بۆ هه‌ولێر و هه‌ر لێره‌ش ماوه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ كوردستان چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆی نیمچه ڕووتی خۆی بڵاو كرده‌وه.
ئێستە خوشکەکەی هەیفا بە گەشتێک چووەتە تورکیا و لە شاری ئیستەنبوڵ چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن عێراقی و عه‌ره‌به‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه كه بۆچی سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه، ئه‌ویش له په‌یامێكدا كه له ته‌نیشت ئاڵای كوردستان وه‌ستاوه، ده‌ڵێ: من هه‌موو وڵاته عهرهبییهكانم خۆش ده‌وێ، هاتنم بۆ هه‌ولێر مانای ئه‌وه نییه جیاوازی بكه‌م له نێوان شاره‌كانی عێراق، پێشوازی له هه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌ك ده‌كه‌م له هه‌ر شارێكه‌وه بۆم بێت.