له هه‌نگاوێكی جیاواز و جێی سه‌رنجی چاودێراندا، فه‌یسبووك بڕیاری داوه كه خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بخاته نێو سیسته‌مه‌كه‌یته‌وه كه بریتییه له ناردنی گواستنه‌وه‌ی پاره له ڕێی "مه‌سنجه‌ر" و به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا كاره‌كه‌ش ئه‌نجام ده‌دات.
ناردنی خێرای پاره كه گرنگییه‌كی زۆری له‌لای خه‌ڵكی هه‌یه، ده‌بێته نوێترین داهێنانی فه‌یسبووك و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌كه‌وێته كار، ته‌نانه‌ت ده‌شبێته هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران بۆ كڕینی شتومه‌ك له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له نێوان هاوڕێیانت ده‌بێ، واته ده‌بی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌ینێری، بۆ كه‌سێك بێت كه پێشتر له فه‌یسبووك هاوڕێت بووبێ نه‌وه‌ك كه‌سێك كه فرێند نین.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌دا، نرخی ئه‌مڕۆی بازاڕیش به‌پێی بۆرسه‌ی جیهانی خراوه‌ته ڕوو، بۆیه به ئاسانی ده‌توانی كاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ی.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌ی فه‌یسبووك له ڕێی سه‌رپه‌رشتیی كۆمپانیای "ترانسفێر وایز" ده‌بێ كه باره‌گاكه‌ی له شاری له‌نده‌ن پایته‌خی به‌ریتانیایه.