تەندروستی جەستەیی و مێشكی و دەروونی مرۆڤ تەواوكەری یەكترن، بە مانایەكی تر رەنگە دروستبوونی هەریەكەیان ئەوەیتر بەدوای خۆیدا دێنێت، بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی "psychcentral" باس لە چوار رێگە دەكات بۆ پاراستن و باشتركردنی تەندروستی مێشك و دەروونی مرۆڤ كە بریتین لەوانەی خوارەوە:
پێویستە بەبیرخۆتی بێنییەوە كە بەتەنیا نیت، رەنگە ژیان سترێسێكی زۆرت بخاتە سەر و تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی زۆرت بكات، بۆیە پێویستە لەگەڵیاندا هەڵبكەیت، لەوەش گرنگتر بزانە تەنیا تۆ نیت كە ئەو حاڵەتانەت هەیە.
2-گرنگی بە مێشك و دەروونت بدە، بەر لەوەی بڕیار بدەیت كە كێشەی دەروونیت هەیە، لەوە دڵنیابەوە كە تەندروستی لەشت تەواوە، چونكە شێوانی رژێنی دەرەقی و كێشەكانی دڵ و كەمی ڤیتامینەكان رەنگە لەسەر شێوەی نەخۆی مێشك دیار بكەون، دواتر باش بزانە كە كاریگەریی نەخۆشی دەروونی هەموو كات لە مێشكدا دیار ناكەوێت، چونكە ئەگەر هاتوو هەستت بە نائارامی و هەستیاری و تەنكبوونی پێستت كرد، رەنگە ئەوەیان نیشانەی تووشبوونی نەخۆشییەكی دەروونی بێت و لەو حاڵەتەش پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.
3-گرنگی بەخۆت بدە، مێشكی تەندروست پێویستی بە جەستەیەكی تەندروست هەیە، ئەوەش لە چەند رێگەیەكەوە دێتە دی لەوانە خۆراكی تەندروست و كەمكردنەوەی خواردنی كافایین و شەكر و وەرگرتنی بڕی پێویست لە حەسانەوە و نوستن و دوور لە شاشەی تەلەڤزیۆن و كۆمپیۆتەر و ئەنجامدانی وەرزش و خۆشۆردنی رۆژانە و پۆشینی جلوبەرگی خاوێن هەموو رۆژێك.
4-پتەوكردنی پێوەندی بە كەسانی ترەوە، خەڵكی پێویستیان بە خەڵكی ترەوە هەیە، بۆیە باشترین رێگە بۆ تەندروستییەكی دەروونی باش هەڵكردنە لەگەڵ خەكی تر چارەسەربوونی نەخۆشی مێشكیش شتێك نییە وەك سیحر بۆت بێت، بەڵكو پێویستە بیرەخسێنی.