ئالۆڤێرا یهكێكه لهو گوڵانهی كە دەتوانێت چارەسەری چەند نەخۆشیەك بكات به تایبهت نهخۆشی شهكره ئهویش بە بەكارهێنانی ڕاستەوخۆ پاش بڕین و شوشتنەوەی یان دروستكردنی شەربەت دەتوانیت سوودی لێ ببیندرێت.
هاوكات ئهم گوڵه چهندین سوودی دیكهشی ههیه:
1- بۆ دابەزاندنی كێش: ئالۆڤێرا توانای سوتاندنی كاربۆهێدرات و چەوری زیادەی لەشی هەیە و یارمەتی ڕیخۆڵەكان دەدات بۆ دەركردنی پاشەڕۆ و مژینی پێكهاتە خۆراكییە سوودبەخشەكان، هەروەها لەش لە بەكتریا و مادە زیان بەخشەكان ڕزگار دەكات و دەبێتە یاریدەدەرێكی باشی لەناو بردنی نەخۆشی شەكرە.
2- بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست بەكار دێت. دەبێتە هۆی لەناو بردنی زیپكە و پەڵەی سەر پێست و چاكبوونەوەی پێست لە سوتاوی و پاراستنی لە پیر بوون.
3- وەك ئازار شكێن بەكار دێت و لەكاتی بوونی ئازاردا، دەخورێت یان دەخورێتەوە(دوای ئەوەی كە كرا بە شەربەت).
4- بۆ چارەسەری سوتانەوەی گەدە و سورێنچك و قوڕگ بەكار دێت.
5- كێشەكانی لاوازی و هەڵوەرینی قژ چارەسەر دەكات.
6- وەك خاوێنكەرەوەی پێست و لابەری ماكیاژ بەكار دێت.