شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێلاوی پاژنه به‌رز له‌پێ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زوو تووشی قه‌مبوری ده‌بن.
پێلاوی پاژنه به‌رز كار له ئێسكه‌كانی پشت و جوومگه‌كان ده‌كات، سه‌ره‌تا ده‌بێته دروست بوونی ئێش له پشت و چۆك و به تێپه‌ربوونی كات ده‌بێته هۆی خواربوونه‌وه‌ی ئێسك و قه‌مبه‌ربوون پێش واده‌ی خۆی.
شارزایان ده‌ڵێن با پاژنه‌ی پێلاوه‌كانتان له پێنج سم به‌رزتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و هۆكارانه نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشنیارێك بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر به‌رده‌وامن له پێلاوی پاژنه به‌رز و ده‌ڵێن: وه‌رزش به پێیه‌كانتان بكه‌ن و له به‌رزی رایبهێنن به هێزی بكه‌ن به رۆیشتن له‌سه‌ر په‌نجه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی تۆشی ئه‌و هۆكارانه نه‌بن پێش واده‌ی دیاریكراو.