ئەگەر بەرزی پاڵەپەستۆی خوێنت هەیە چی بكەی باشە؟

:: PM:09:18:21/02/2017 ‌

بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن بریتییە لە زیادبوونی ورووژمی خوێن لەناو خۆێنبەرەكان بە تێكڕایەكی نائاسایی، بۆیە ئەگەر چارەسەری بۆ نەكرێت ئەوە توشی كێشەی گەوەرترت دەكات وەك نەخۆشییەكانی دڵ و پەككەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشك و هیتریش.

ئەوەی خوارەوە شەش رێنوێنییە بۆ دابەزاندنی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن وەك لە ماڵپەڕی "بۆڵد سكای"ی تایبەت بە تەندروستییەوە هاتووە:

1-مۆز زۆر بخۆ، مۆز بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تیادایە كە یەكێكە لەو هۆكارانەی پاڵەپەستۆی خوێن بۆ ئاستی ئاسایی كەم دەكاتەوە، بۆیە زۆر خواردنی وەك چارەسەرییە بۆ بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

2-كۆنتڕۆڵكردنی شەكەتی، بە پێی توێژینەوەكان رارایی كار دەكاتە سەر هۆڕمۆنەكانی لەش و پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەكاتەوە، بۆیە كۆنترۆڵكرنی ماندووبوون و شەكەتی رێگەیەكە بۆ دابەزینی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

3-گوێگرتن بۆ میوزیكی لەسەرخۆ، هەروەها هەوڵدان بۆ حەسانەوەی مێشك و دەمارەكان یاریدەرن بۆ فرەوانبوونی لوولەكانی خوێن و كەمكردنەوەی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

4-خواردنی شوكوڵاتەی تیر، ئەوەیان بە مادەی دژەئۆكسێنەر دەوڵەمەندە و رێگە بە فرەوانبوونی لوولەكانی خوێن و تێپەڕبوونی ئاسانتری خوێن بەناویاندا دەدەن و بەو جۆرە پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكەنەوە.

5-خواردنی فەراولە و توو، ئەوانە بە مادەی پۆلیفینۆل دەوڵەمەندن و یاردەرن بۆ دابەزینی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن.

6-خواردنی دەوڵەمەند بە كالسیۆم، وەك شیر و سەوزەی گەڵایی و هیتریش كە توانای كۆنتڕۆڵكردنی تێكڕای پاڵنانی خوێن لەلایەن دڵیان هەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل