هه‌ندێك له توێژه‌ران پێیان وایه باڵای منداڵ بۆماوه‌ییه و وه‌ك دایك و باوكی ده‌بێت، به‌ڵام دواین توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن خۆراك كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه له درێژی باڵای منداڵ به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر كالیسیۆمیان تێدایه.
منداڵ له‌ته‌مه‌نی دوو ساڵی پێویسته كۆنتڕۆلی خۆراكی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی باڵای به‌رز بێت.
شیر: شیر ئێسكی منداڵ به‌هێز ده‌كات و پێویسته بۆ درێژ بوونی باڵای منداڵ، بۆیه ده‌بێت رۆژانه دوو په‌رداغ شیر بدرێت به منداڵ به‌تایبه شه‌وان پێش نووستن، چونكه له شه‌و هۆرمۆنه‌كانی درێژ بوون كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ماست و په‌نیر كاریگه‌ریان هه‌یه چونكه ئه‌وانیش به‌رهه‌می شیرن.
بڕۆكۆلی: ئه‌م سه‌وزه‌یه به‌رگری منداڵ به‌هێز ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر درێژ بوونیشی هه‌یه.
میوه‌ی وشككراوه: ئه‌م میوانه پڕن له كالیسیۆم به هۆیه‌وه باڵای منداڵی پێ درێژ ده‌بێت، رۆژانه خواردنی چوار قه‌یسی وشك و دوو هه‌نجیری وشك و 15 دانه مێووژ پێویسته.
كونجی : زۆر ده‌وله‌مه‌نده به كالیسیۆم و به‌هێزه بۆیه زۆر كاریگه‌ره بۆ درێژكردنی باڵای منداڵان.
سه‌رچاوه:
pudra