ئۆتۆمبێلێكی 90 ساڵ پێش ئێستە نرخەكەی 900 هەزار دۆلارە

:: PM:03:20:19/10/2016 ‌

لە ساڵی 1926 پیاوێك بە ناوی "كلارنس گازك" كە ئەوكات بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای "وۆڵ وۆرس"بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری رۆلز رۆیسی بە دیاری پێشكەشی هاوسەرەكەی كرد، بەڵام بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانیایی، لە ئێستەدا بڕیارە دوای 90 ساڵ ئەم ئۆتۆمبێلە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بۆ فرۆشتن بخرێتە ڕوو، پێشبینیش دەكرێت نرخەكەی بگاتە 900 هەزار دۆلار.

جیاوازی و تایبەتمەندی ئەو ئۆتۆبێلە لەوەدایە، كە ئەو پیاوە بەر لەوەی ئۆتۆمبێلەكە پێشكەشی هاوسەرەكەی كە ناوی "موود" بووە، بكات، هەستاوە بە گۆڕینی تەواوی دیزاینی ناوەوەی و بە جۆرێك دایڕشتووەتەوە، كە هاوشێوەی مۆبیل و كەلوپەلە شاهانەكانی سەردەمی شاژن ماری ئەنتوانێتی هاوسەری لویسی شانزدەیەمی فڕەنسایە.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو پیاوە، كە دانیشتووی لەندەن بووە، ماوەی نزیكەی 10 مانگی پێ چووە بۆ گۆڕین و داڕشتنەوەی دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەو شێوە شاهانەیە، بەڵام بە جۆرێكی هێندە تایبەت دیزانی كردووە كە ئۆتۆمبێلەكە ناسناوی "كۆشكی سەر تایە"ی پێ دراوە.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە


























وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی