گریان لە دنیادا بە یەكێك لە هۆیەكانی دەربڕینی خەم و ئازاری هەڵگیراو ناو دڵ ناودەبرێت و تازەترین لێكۆڵینەوە ئاشكرای كردووە كە گریان، دڵ و جەستە دەشواتەوە.
زانایانی زانكۆی مینیسۆتای ئەمەریكی، دووپاتی دەكەنەوە گریان بە شێوەیەكی ئەرێنی كار لەسەر ئەركەكەكانی جەستە دەكات و تەندروستی مرۆڤ باش دەكات.
رووسیالیەوم رایگەیاندووە، كە مرۆڤ ویستی وایە هەڵچوونەكانی نەهێڵێت، بەڵام بە گشتی پیاوان كەمتر دەگرین و فرمێسكیان قەتیس دەكەن، چونكە پێیان وایە بەڵگەیە بۆ لاوازیی مرۆڤ.
لێكۆڵینەوەكە ئاشكرای كردووە، كە ڕاگرتن و قەتیس هێشتنەوەی فرمێسك، زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت، چونكە هەڵچوونە نەرێنییەكان، ئەگەر كەڵەكە بێت، دەبێتە هۆی نەخۆشی و كەڵەكەبوونی گرژی و شڵەژانی دەروونییش مەترسیی جەڵتەی دڵ و پێكانی مێشكی بە نەخۆشی هەیە.
زانایان، ڕێنوێنی ئەوە دەكەن، گریان پارێزگاری لە جەستە دەكات و یارمەتیی دەدات بۆ كەمكردنەوەی كاركردەی ئێش و ئازار و نەهێشتنی سترێس.
لێكۆڵەران، گەییشتوونەتە ئەنجامێك كە فرمێسك، گرژی و تووڕەیی لای 88.8%ـی ئەوانە كەم كردووەتەوە كە تاقیكردنەوەیان لەسەر كراوە.
هاوكات پسپۆڕان روونیان كردووەتەوە، هەندێ پێكهاتە كە ڕێژەكەی لە جەستەدا زیاد دەكات لە كاتی شڵەژان و تووڕەبوون و هەڵچوون، لە كاتی گریاندا فرمێسك دەیانشواتەوە.
زانایان دووپاتیان كردووەتەوە، كە هەناسەدانی قووڵی مرۆڤ لە كاتی گریان، ڕاددەی توندی شڵەژان كەم دەكاتەوە و ئەوەیش سەردەكێشێ بۆ كەمبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی سترێسبوون لە جەستەدا.