حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ئاشكرای كرد له‌مساڵ پێشوازی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ئێزدیانه ده‌كات كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووه و خۆیان و خانه‌واده‌كانیان له كه‌نه‌دا ڕه‌گه‌زنامه‌یان پێ ده‌درێ و ده‌هێلرێنه‌وه.
وه‌زیری كۆچبه‌رانی كه‌نه‌دا ئه‌حمه‌د حوسێن ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌مساڵ پێشوازی له هه‌زار و 200 ئێزیدی ده‌كات كه قوربانی ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن و خۆیان و خانه‌واده‌كانیان به فه‌رمی وه‌رده‌گیرین و تا ئێسته‌ش 400یان گه‌یشتوونه‌ته كه‌نه‌دا.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی كه ماون له مانگه‌كانی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێنه كه‌نه‌دا و هه‌ریه‌ك له‌و قوربانیانه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كانیان وه‌رده‌گیرێن.
كه‌ناڵی "
سكای نیوز" بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی داوه، به وردی كار له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ئێزدییانه ده‌كرێ كه قوربانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعشن و ئێسته ڕزگاریان بووه. بۆیه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قوربانی ده‌ستی داعش و له‌گه‌ڵ منداڵ و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كانیان سه‌رجه‌میان وه‌رده‌گیرێن و ده‌گه‌یه‌نرێنه كه‌نه‌دا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا 28 ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دا كه ده‌كاته 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و هه‌زار و 200 ئێزدییه و خانه‌واده‌كانیان ته‌رخان ده‌كات و كۆمه‌ك و هاوكارییان ده‌كات.
جێی باسه پێشتر میدیاكانی جیهان بڵاویان كرده‌وه كه كه‌نه‌دا 15 هه‌زار ئێزیدی وه‌رده‌گرێ و له وڵاته‌كه‌ی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان پێ ده‌دا و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان پێ ده‌به‌خشێ.
كه‌سایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییان به توندی دژی ئه‌و كاره وه‌ستانه‌وه و ئه‌وان ئه‌مه به هه‌ڵمه‌تی كۆچ كردنی ئێزدییه‌كان و جێهێشتنی خاكه‌كه‌یان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێ ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان بمێننه‌وه و ئه‌و خاكه جێ نه‌هێڵن كه په‌رستگه و ته‌واوی شوێنه پیرۆزه‌كانی ئاینی ئێزدی له‌و ناوچه‌یه‌یه.
هاوكات له ژماره‌كانی پێشووی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه درا، كه كۆچ كردنی ئێزیدییه‌كان و جێهێشتنی خاكه‌كه‌یان به ته‌واوی ده‌چێته خزمه‌تی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی ئێران كه ده‌یه‌وێ له ڕێی مووسڵ و شه‌نگاله‌وه بگاته سنووره‌كانی سووریا و له سووریاش به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات.