به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نرخی ئامێری په‌خشی كه‌ناڵه نێوخۆییه‌كان بۆ 50%ی جاران داده‌به‌زێت. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ش له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌ڵێت یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت دراوه تا نرخه‌كان بگۆڕن.
محه‌مه‌د گه‌ردى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى گوت: دواى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خه‌ڵك له‌سه‌ر زۆریى نرخى ئه‌و ئامێره تازه‌یه‌ى كه بڕیاره كۆمپانیاى "ماكس میدیا" بیهێنێت بۆ كوردستان بۆ په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، به كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى شاره‌كان و وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و داواكارى گشتى و كۆمپانیاى "ماكس میدیا" بڕیار درا ده‌بێت نرخى ئه‌و ئامێره بۆ 50% داشكانى بۆ بكرێت و ڕه‌چاوى دۆخى ئابوورى هاووڵاتییان بكرێت.
ڕونیشى ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت دراوه به‌و كۆمپانیایه و ده‌بێت خۆى له‌سه‌ر نرخه‌كه یه‌كلایى بكاته‌وه و وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بداته‌وه.
پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه كه بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنوێنییەكان و گرانیی نرخەوە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی هێنانی ئامێرێكی ماڵان تایبەت بە كەناڵەكان لە كۆمپانیای "ماكس میدیا" ڕادەگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌ڵێت: بڕیار دراوه له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى هه‌ر له‌سه‌ر سیسته‌مه كۆنه‌كه په‌خشى كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان بكرێت تا تێپه‌ربوونى ته‌نگژه‌ى دارایى كار به ئامێره تازه‌كه ناكرێت.
گه‌ردی ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو ئامێره تازه‌كه كۆدى له‌سه‌ره‌و ناخرێته بازاڕ به‌ڵكو كۆمپانیاكه له ڕێگه‌ى وه‌كیله‌كانیه‌وه له شاره‌كان ئه‌و ئامێره ده‌فرۆشێته خه‌ڵك و داوامان كردوه كه به سێ قیسق ئامێره‌كه بدرێته خه‌ڵكى كه‌م ده‌رامه‌ت.
ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی كۆمپانیای "ماكس میدیا" به ناوی "dtt2"، بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو بكه‌وێته بازاڕه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گرت، چونكه 90 دۆلار بۆ نرخه‌كه‌ی دانرابوو، ئێسته حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ به 45 دۆلار بفرۆشرێت، واته نیوه‌ی ئه‌و نرخه‌ی خۆیان دیاری‌یان كردووه.
هەولێر/ هێمن ڕه‌فیق