سه‌رۆكی رێكخراوی كرێكارانی بیانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، 29 هه‌زار كرێكاری بیانی له كوردستان كار ده‌كه‌ن، به‌شێك له ژنه‌كان ده‌ستدرێژیی سێكسییان ده‌كرێته سه‌ر و دووگیان ده‌كرێن.
حه‌مه هه‌ژار سه‌رۆكی رێكخراوی كرێكارانی بیانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زیاتر له 29 هه‌زار كرێكاری بیانی له كوردستان بوونیان هه‌یه و كار ده‌كه‌ن، 35% له‌و ڕێژه‌یه ژنن.
له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه مافی كرێكاران پێشێل ده‌كرێت
روونیشی كرده‌وه كه ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان له‌ناو كرێكارانی بیانی له كوردستان ڕێژه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه كرێكاری بیانی هه‌یه دووگیان كراوه، به‌ڵام هیچ كام له‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵی خه‌وتوون، خۆیان ناكه‌ن به‌خاوه‌نی منداڵه‌كه، بۆیه له رێی كونسوڵگه‌ی وڵاته‌كانیانه‌وه ده‌یانێرنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه مافی كرێكاران پێشێل ده‌كرێت، دوای تۆماركردنی سكاڵا مافه‌كانیان بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ڕێی رێنوێنییه‌كی تایبه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند كراوه، ژماره‌یه‌ك زۆری كرێكاری بیانی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی ده‌هێنرێن زیاتر نیپاڵی و فلیپینین و ئێسته به‌شێك له ئێرانییه‌كانیش بۆ كاركردن دێنه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی