منداڵێكی ڕووسی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه تووشی حاڵه‌تێكی ته‌واو ده‌گمه‌ن بووه كه له هه‌ر ملیۆنێك مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ته‌نیا پێنج كه‌س تووشی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه ده‌بن، ئه‌ویش دروستبوونی دڵیه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌سی سنگی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاساییش به‌رده‌وامه له ژیان.
ئه‌و منداڵه ڕووسیه ناوی "ڤیڕسافیا بۆرن"ه و به شێوه‌یه‌كی زگماكی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه بووه و ئێسته‌ش له ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێ و بتوانرێ چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه.