نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی
یه‌ك له سه‌د به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی نرخه‌كه گه‌یشت به
به‌رزترین ئاست به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پابه‌ندبوونی
وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری
نه‌وت ئه‌نجام دراوه.
"ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، كه سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی ئۆپێك
محه‌مه‌د باركندۆ له له‌نده داتاكانی مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئاشكرا كرد
و ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی وڵاتانی به‌شدار له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك پابه‌ندبوون و
بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتیان كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش دوای ڕێككه‌وتنه‌كه به ڕێژه‌ی
9% نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری
2016 وڵاتانی نێو رێكخراوی ئۆپێك كه له وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و هه‌نارده‌كارانی
نه‌وت پێك دێ، گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك تا ڕۆژانه 1.8 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده‌كراو
كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تا دوو ساڵی تر نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر
ببه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه
ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به 56.92 دۆلار له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌فرۆشرێ
و دوێنێش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به 56.53 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.
سه‌رچاوه/سكای نیوز.