باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند به هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، به‌ڵام ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و یه‌كێتی ئه‌وروپا نابێ.
نیكی هالی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی ململانێكان له ئه‌وروپا گوتی، هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ تێكدانی ئاسایشی ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژدن له كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه‌ریكا له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ده‌توانرێ بگات به پێوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ ڕووسیا، چونكه هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوكاری و باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانمان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا نابێ و ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام ده‌بێ له قوڵكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ و ده‌رگه‌ش واڵا ده‌كات بۆ هه‌ر وڵاتێك بێته نێو هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه.
نیكی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به پێوه‌ندییه‌كی قوڵ و هه‌میشه‌یی ناوبرد و گوتی، ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا نابێته هۆی گۆڕانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌ستان له پشتیوانی ئه‌وروپییه‌كان.
ئه‌و قسانه‌ی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، پێویسته ناتۆ بودجه‌ی به‌رگری كه‌م بكاته‌وه و ناكرێ ئه‌مه‌ریكا تێچوونه زۆره‌كانی ناتۆ دابین بكات. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی وڵاتانی ناتۆی لێ كه‌وته‌وه و هه‌ندێك وا لێكیان دایه‌وه كه تره‌مپ هه‌وڵی ده‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له نێو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌دات.