ته‌مه‌نی 90 ساڵی، نزیكی لوتكه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی زه‌وییه، ئه‌گه‌رچی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له 70 ساڵیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه مرۆڤ ته‌مه‌نی بگاته سه‌روو 100 ساڵیش، هه‌ر بۆیه ده‌بێ له ئێسته‌وه خۆت له نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و ته‌مه‌نه ڕزگار بكه‌ی. پزیشكه‌كان یه‌ك هۆكاری ئاسانیان بۆ داناوه، ئه‌ویش دووركه‌وتنه‌وه‌یه له خوویه‌كی خراپ.
ئه‌و خووه خراپه بریتییه له‌وه‌ی، هه‌ر نه‌خۆشییه‌كت گرت، خێرا ده‌ست بكه‌ی به ده‌رمان خواردن، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ده‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ته‌ندروستیی پیری ئاماده‌یان كردووه، ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵدا، كه‌متر له پێنج جۆری ده‌رمان ده‌خۆن، به ته‌واوی ده‌پارێزرێن له لاوازیی ماسولكه و ئێسك و جومگه و هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان كه به هۆی پیرییه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێ.
ڕه‌نگه یه‌كسه‌ر باپیرت و خه‌ڵكی گونده‌كانت بیر بێته‌وه و بڵێی ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه كه به ته‌مه‌نێكی زۆریشه‌وه له خه‌ڵكی ئێسته چالاكترن، به‌ڵێ ئه‌مه و خواردنی سرووشتی و نه‌خواردنی قوتووبه‌نده‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كین له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی زۆر و هه‌وای پاكژ كه هه‌موویان پێكه‌وه وا ده‌كه‌ن مرۆڤی گوندنشین ته‌ندروستی باشتر بێت و ته‌مه‌نی درێژتر بێت.
توێژه‌ران، بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه، ماوه‌ی 11 ساڵ توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 10 هه‌زار كه‌س كرد كه له ساڵی 2000 ده‌ستی پێ كرد و ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ش له نێوان 50 بۆ 75 ساڵدا بوو. سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان، ته‌ماشایان كرد چه‌ند ده‌رمان ده‌خۆن و به‌به‌رده‌وامی چاودێری جۆری ده‌رمان و ڕێژه‌كه‌یان ده‌كردن.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی كه ته‌نیا چوار جۆر ده‌رمان یان كه‌متریان له‌و ماوه‌یه‌دا خواردووه، هه‌رگیز تووشی لاوازیی هه‌سته‌وه‌ره‌كانیان نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پێنج جۆر ده‌رمان تا نۆ جۆریان خواردووه، به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند تووشبوون. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زیاتر له 10 جۆر ده‌رمانیان خواردووه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز تووشی لاوازیی هه‌موو هه‌سته‌وه‌ر و جه‌سته‌یان بوون.