ژنێكی كوێتی هەڵستا بە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەر هاوسەری پێشووی، بە تۆمەتی ئەوەی كە هەوڵی داوە ئابڕووی ئەو ببات، بەوەی كە هەوڵی ئەوەی داوە، لە قاوەخانەیەكدا بە بەرچاوی خەڵكەوە ماچی بكات.
ژنەكە لە سكاڵاكەیدا كە لە بنكەی پۆلیسی ناوچەی خەیتان لە كوێت تۆماری كردووە، ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو كاتەی ئەو چووەتە ناو قاوەخانەكە لەو ناوچەیەدا، بینیویەتی دوای خۆی هاوسەری پێشووشی هاتووەتە ژوورەوە و كۆمەڵێك جووڵەی نائاسایی كردووە و هەوڵی داوە ماچی بكات.
بەڵام بە گوێرەی هەواڵێك كە لەو بارەیەوە رۆژنامەی "الانباو" بڵاوی كردووەتەوە، پیاوەكە ئەو تۆمەتەی رەت كردووەتەوە و رای گەیاندووە، لە كاتی یەكتربینەكەدا لەو قاوەخانەیە، هیچ رەفتارێكی نائاسایی نەكردووە و چووەتە لای ژنەكە، بە مەبەستی باسكردنی خوێندنی منداڵەكانیان.