جه‌ڵته‌ی مێشك، كاتێك دروست ده‌بێت كه هاتوچۆی خوێن بۆ به‌شێك له مێشك ده‌وه‌ستێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئۆكسجین نه‌گاته "مۆخ" و ده‌بێت هۆی مردنی ئه‌و خانانه‌ی مێشك.
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و شوێنانه جارێكی تر وه‌ك خۆی زیندوو نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش هه‌یه به خێرایی چاك ده‌بێته‌وه.
جه‌ڵته‌ی مێشك، له یه‌كێك له دوو لاكه‌ی سه‌ر ده‌دات و ئیتر له زۆربه‌ی جووڵه‌كانی ده‌خات و ئه‌گه‌ری هه‌یه جوڵه‌ی قۆڵیش ڕا بگرێ و له قسه‌كردنیشدا ئاسته‌نگ بۆ كه‌سه‌كه دروست ده‌كات به شێوه‌یه‌ك به ئه‌سته‌م تێی بگه‌ی.
كه‌سێك كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، پێویسته زوو فریای نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بخرێ، تاوه‌كوو له مه‌ترسییه‌كانی كه‌م بكرێته‌وه.
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، هه‌ركه تووشی بوو، ده‌بێ به ته‌واوی زه‌یت و ڕۆن و چه‌وری له خواردنه‌كانیدا كه‌م بكاته‌وه و كه‌سی ئاسای بۆ ئه‌وه‌ی تووش نه‌بێ، ده‌بێ به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌وری بكات و خواردنی تێكه‌ڵه بخوات له كانزا و پرۆتین و ڤیتامینه‌كان و هه‌رگیز بابێ جگه‌ره‌ش بكێشێ.