سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جان كلۆد یونكه‌ر ئاشكرای كرد، كه به‌ریتانیا به جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا باجی قورس ده‌دا و پێویستی به چه‌ند ساڵێك دانوستاندن هه‌یه تا ڕێككه‌وتنی بازرگانی داهاتووی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێك بخاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێتییه‌كه جیا ده‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ مانگی داهاتوو گفتوگۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه ده‌ست پێ بكه‌ن، له‌وباره‌وه یونكه‌ر له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی به‌لجیكا گوتی، پێویستمان به چه‌ند ساڵێك ده‌بێ تا دووباره پێوه‌ندییه‌كانی داهاتوومان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بنیاد بنێینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته به‌ریتانییه‌كان هه‌موو ڕێگه چاره‌كان و ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌به‌رچاو بێ و به‌چوونه ده‌ره‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كان پێویستیان به دووباره ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی تر ده‌بێ، ئه‌مه‌ش باج و نرخی زۆر ده‌بێ بۆ به‌ریتانیا.
جێی باسه ساڵی ڕابردوو به‌ریتانیا ڕاپرسی بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجامدا و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا و ئێسته‌ش حكوومه‌تی به‌ریتانیا خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات و له یه‌كێتییه‌كه بێته ده‌ره‌وه.