داهاتی فیلمی ئێرانی "فرۆشیار" گه‌یشته زیاد له 1.112 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا 25 رۆژ له ده‌ستكردن به نمایشكردنی له‌سه‌ر شاشه‌ی 94 هۆڵی سینه‌ما له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی میدیا ئێرانییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، فیلمی "فرۆشیار"ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، له ماوه‌ی ئه‌و 25 رۆژه‌دا، له ئه‌مه‌ریكا پێشوازی به‌رچاوی لێ كراوه.
فیلمی فرۆشیار، هه‌ر یه‌كه له شه‌هاب حسێنی، ته‌رانه عه‌لیدۆستی و بابه‌ك كه‌ریمی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن، وه‌ك فیلمێكی ئێرانی به‌شداری فێستیڤاڵی ئۆسكاری كردووه، پێشتریش له خولی 69یه‌می فێستیڤاڵی كان، دوو خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین ئه‌كته‌ری به ده‌ست هێناوه.
چیرۆكی فیلمه‌كه، باس له ژن و پیاوێك ده‌كات، كه رۆڵ له شانۆگه‌ریی "مه‌رگی فرۆشیار"ی ئارسه‌ر میله‌ر ده‌گێڕن، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری گرنگ ده‌كاته سه‌ر ژیانیان و پێوه‌ندیی هاوسه‌ریی نێوانیان و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تییان.