وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه به‌غدا و تاران یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان ئیمزا كردووه بۆ دانانی لووله‌یه‌كی نه‌وتی تا نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ئێران بكرێ و له‌وێوه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د داوای له عه‌بادی كردبوو كه پێویسته هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنرێ و له ڕێی تانكه‌ره‌وه نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران بنێردرێت. ئێسته‌ش به‌غدا ده‌یه‌وێ نه‌وتی كه‌ركووك ڕه‌وانه‌ی ئێران بكات، به‌ڵام له ڕێی تانكه‌ره‌وه نا، به‌ڵكو به دامه‌زراندنی بۆڕییه‌كی نه‌وتی ده‌یه‌وێ ئه‌و كاره بكات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری نه‌وتی ئێران بیژه‌ن زه‌نگه‌نه گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ جه‌بار عه‌لی لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت كه كه‌ناڵی "سكای نیوز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان ئیمزا كردووه تا لووله‌یه‌كی نه‌وتی له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئێران دابنرێ و نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بنێردرێته ئێران، هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌ته‌وه له پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپیك و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
له به‌شێكی تری لێكگه‌یشتنه‌كانی هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ئێران هاتووه، كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران بۆ عێراق كرده‌وه، تا وێستگه‌كانی كاره‌با له ڕێی غازی سروشتییه‌وه كار بكه‌ن و كاره‌بای پێویست بۆ شاره‌كانی عێراق دابین بكه‌ن، هاوكات هاتنی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غازی عێراق و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی نه‌وت و غازی عێراق و دروستكردنی كارگه‌یه‌كی پترۆكیمیایی له به‌سره به وردی تاوتوێ كران.
دانانی بۆڕییه‌كی نه‌وتی له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن به‌غداوه له كاتێكدایه ئێسته كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك له ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندان و نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و كێڵگانه له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2016 نامه‌یه‌كی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دی هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه كه ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردبوو و تێیدا داوای له عه‌بادی كردووه، كه هه‌نارده‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له ڕێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕابگرێ و پێویسته ئه‌و نه‌وته‌ی له كه‌ركووك ده‌رده‌هێنرێ به تانكه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئێران بكرێ.
هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د نامه‌كه‌ی له ڕۆژی 19 مانگی ئاب/ئۆگه‌ستسی ساڵی 2016 نووسیوه و ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردبوو و تێیدا نووسیبووی، كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوه‌ستێنرێ و پێنج ڕۆژیش مۆڵه‌تی به حكوومه‌تی عێراق دابوو، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌وه‌ستێنرێ ئه‌وا هه‌ڵوێستیان ده‌بێ و ئامراز و ڕێگه‌ی تر ده‌گرنه به‌ر.
ئێسته به‌غدا داواكه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌هێنێته دی و نایه‌وێ نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی تانكه‌ره‌وه بنێرێته ئێران، به‌ڵكو وه‌زیری نه‌وتی عێراق و ئێران ڕێككه‌وتوون كه بۆڕییه‌كی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران دابمه‌زرێنن و نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركووكی لێوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.