به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزا له چه‌ند له شارێكی ئه‌ڵمانیا، پزیشكان و پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌نه به‌شداربووان و میوانانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ساڵانه‌یه‌ی له شاری كۆڵۆنیا له ویلایه‌تی وێستڤالیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له‌و باره‌یه‌وه "دۆیچه‌وێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌نفله‌وه‌نزاكه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی دوودڵی لای دانیشتووانی چه‌ند شارێك، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ترسیان له‌وه بۆ دروست ببێت، كه له‌میانه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا نه‌خۆشییه‌كه بگوازرێته‌وه و زیاتر بڵاو ببێته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه كۆده‌بنه‌وه.
پێگه‌ی ئار بی ئۆنڵاین، له زاری به‌رپرسانی بواری ته‌ندروستییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زیاد له دوو سه‌د حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ئه‌نفله‌وه‌نزایه تۆمار كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه زیگمار گابرێل به هۆی تووشبوونی به‌و ئه‌نفله‌وه‌نزایه، ناچار بوو سه‌ردانێكی فه‌رمیی خۆی بۆ وڵاتانی ناوچه‌ی به‌ڵتیك و سوێد دوا بخات.
دكتۆر ڤاڵته‌ر پاتر به پێگه‌ی ئار بی ئۆنڵاینی راگه‌یاندووه، ئه‌و ئه‌نفله‌وه‌نزایه به شێوه‌یه‌كی خێرا له‌نێوان كه‌سه‌كاندا ده‌گوزارێته‌وه و له یه‌كتری ده‌گرنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئامۆژگاری به‌شداربووانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ی كردووه كه خۆیان به دوور بگرن له ماچكردنی یه‌كتر، ئه‌گه‌رچی ماچكردن یه‌كێك له سرووته‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه، كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م رێكه‌وتی 23ی شوبات/ فێبرایه‌ر ده‌ست پێ بكات و دانیشتووانی زۆریك له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا و گه‌شتیارانی بیانی به‌شداری تێدا بكه‌ن.