داهاتی لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، ته‌نیا له خاڵی سنووری په‌روێزخان، 200 ملیۆن دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌یش تیمه قاچاخییه‌كانی خۆی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه به‌هه‌ر رێوشوێنێك بێت، ده‌بێ مانگانه ئه‌و بڕه پاره‌ی بۆ په‌یدا بكه‌ن.
لاهوور جه‌نگی كه زیاتر وه‌ك فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری جاران ره‌فتار ده‌كات و به‌رده‌وام له قسه‌كردندا له دۆخی هه‌ڵچووندایه، وه‌ك كه‌سێكی نزیكی خۆی به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر داهات و ته‌نانه‌ت بازاڕی سلێمانیشدا گرتووه. دووپاتیشی كرده‌وه كه "ته‌نیا له خاڵی سنووری په‌روێزخانه‌وه مانگانه 200 ملیۆن دۆلاری بۆ دێت".
ئه‌وان جیا له‌وه‌ی رێ به هه‌موو شتێكی قاچاخ ده‌ده‌ن و له به‌رانبه‌ردا پاره وه‌رده‌گرن
له‌باره‌ی زۆریی ئه‌و بڕه داهاته به‌رێی قاچاخ، كه‌سه نزیكه‌كه‌ی لاهوور ورده‌كاریی پرۆسه‌كه‌ی خسته ڕوو كه خۆی له نزیكه‌وه ئاگه‌داریه‌تی و روونی كرده‌وه، "له خاڵی سنووری په‌روێزخان تیمێكی چوار كه‌سی هه‌ن كه كاروباری لاهوور جه‌نگی راده‌په‌ڕێنن، هیچ كه‌س بۆی نییه بێته سه‌ر رێ‌یان و داهاته‌كه ئه‌وان كۆی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا لاهوور له‌گه‌ڵیان دانیشت و پێی گوتن من 200 ملیۆن دۆلارم ده‌وێت هه‌موو یه‌كی مانگێك، ئیتر چۆن په‌یدای ده‌كه‌ن كه‌یفی خۆتانه".
"ئه‌وان جیا له‌وه‌ی رێ به هه‌موو شتێكی قاچاخ ده‌ده‌ن و له به‌رانبه‌ردا پاره وه‌رده‌گرن، ماوه‌یه‌كه كاری كۆمپانیا فه‌رمییه‌كانیش ده‌كه‌ن كه پێشتر گومرگیان ده‌دا به حكوومه‌ت، به‌ڵام ئێسته ئه‌مان به پاره‌ی كه‌متر له گومرگه‌كه باره‌كه‌ی ده‌هێننه ژووره‌وه". كه‌سه نزیكه‌كه‌ی لاهوور وای گوت.
ورده‌كاری زیاتری به نموونه‌یه‌ك خسته ڕوو و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "بۆ نموونه كۆمپانیایه‌ك ترێله‌یه‌ك كه‌ره‌سته ده‌هێنێته ژووره‌وه و ئه‌گه‌ر به رێوشوێنی یاساییدا بڕوات، هه‌شت هه‌زار دۆلار گومرگیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵی رێك ده‌كه‌ون و به پێنج هه‌زار دۆلار بۆی ئاودیو ده‌كه‌ن، به‌وه‌یش هه‌م ئه‌مان رۆژانه پاره‌ی خه‌یاڵییان ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ شێخ، هه‌م كۆمپانیاكه قازانج ده‌كات و كه‌متری داوه له گومرگه‌كه‌ی، به‌ڵام ته‌نیا حكوومه‌ت زیانی پێ ده‌گات".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی لاهوور كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌رپرسه‌كه‌ی هۆی تێكچوونی دۆخی كوردستانه و له‌ناو هه‌موو هاوكێشه‌یه‌كی دژه یه‌كڕیزیدایه، دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و داهاته قاچاخچێتی ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌گرێته‌وه و ئێسته له سلێمانی ده‌ستكه‌وتنی زۆر ئاسانه و ته‌نانه‌ت كچ و كوڕی گه‌نج و هه‌رزه‌كار سه‌رگه‌ردان و ئیدمان بوون، له سایه‌ی زۆربوونی داهاتی شێخ".
ئه‌وه له كاتێكدایه شیعه‌ی عێراق به بڕینی بودجه و سزادانی گه‌لی كورد، له 2014ـه‌وه هه‌ر كه زانییان كوردستان كه‌لێنی یه‌كڕیزی تێدایه، بودجه‌كه‌ی ده‌بڕن، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی 100 ملیۆن دۆلار له‌و داهاته‌ی لاهوور جه‌نگی و 100ی تریش له باشماخ كه رۆژێك بۆ هاوسه‌رۆك و رۆژێك بۆ ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتییه داهاته‌كه‌ی، مووچه‌ی كوردستان به ته‌واوی دابین ده‌كرێت، چونكه عێراق مانگانه ته‌نیا 245 ملیۆن دۆلاری به كوردستان ده‌دا و ئه‌ویشی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵه‌وه بڕیوه.