جێگری میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان: بارزانی تاكە نوێنەرمانە

:: PM:01:08:22/02/2017 ‌
حازم تەحسین بەگ، جێگری میری ئێزدییانی عێراق و جیهان، رایگەیاند كە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تاكە نوێنەری ئەوانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌م حازم تەحسین بەگ، جێگری میری ئێزدییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان، بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە: بارزانی تاكە نوێنەری ئێزدییەكانە، هەر داوایەكمان هەبێ، راستەوخۆ پێی دەڵێن، نەك بە وڵاتانی رۆژئاوا، یان دەوروبەری بڵێین.
جێگری میری ئێزدییەكان، روونیشی كردەوە: لە كوردستان، جگە لەو، كەسی تر ناتوانێت كێشەی ئێزدییەكان چارەسەر بكات.

ئەوەیشی بۆ گوتەكانی زیاد كرد: ئێمە كوردستانین و پێویستە لەسەر خاكی كوردستان كێشەكانمان چارەسەر بكەین.

لە بارەی پڕۆژەی بە پارێزگاكردنی شنگالیشەوە، حازم تەحسین بەگ وتی: ئەم كارە بە مەرجێك قبووڵ دەكەین، كە شنگال سەر بە هەرێمی كوردستان بێت، چونكە هاتنەسەر هەرێمی كوردستانی، تاكە گرەنتی پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندی و داهاتووی ئێزدییەكانە.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د