دوو كەمپی تر بۆ وەرگرتنی ئاوارەكانی مووسڵ ئامادە دەكرێت

:: PM:03:30:19/10/2016 ‌

دوو كەمپی نوێ بۆ وەرگرتنی ئاوارەكانی مووسڵ ئامادە دەكرێت و دەزگەی خێرخوازیی بارزانی سەرپەرشتی دەكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، دوو كەمپ (خازر و حەسەن شام) دروست دەكەن، هاوكات ئیدارەدانی هەردوو كەمپەكە بە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی سپێردراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا سەرۆكی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی باس لەوە دەكات: كەمپی خازر بە تەواوی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی هەزاران خێزانی ئاوارە و سەرجەم رێوشوێنەكان گیراونەتە بەر و زیاتر لە هەزار خێوەت ئامادە كراوە، بەڵام كەمپی حەسەن شام لە سەروبەندی دروستكردن و تەواوبووندایه.


وشە - موحسین شابان