قوتابییه‌كی ژاپۆنی، توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێ بۆ خۆی تۆمار بكات، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی لێدانی زۆرترین چه‌قه‌نه به په‌نجه‌كانی ده‌ستیه‌وه.
ئه‌و قوتابییه كه ناوی چووه‌ته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، ناوی ساتویوكی فوجیمارایه و توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك ده‌قه‌دا، 296 چه‌قه‌نه لێبدات.
ئه‌و كاره‌ی ساتویوكی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ژاپۆنی بوو به ناوی Tantel Knightscoop، كه به هۆیه‌وه ناوی له كتێبی گینس تۆمار كرا و له‌و باره‌یه‌شه‌وه ساتویوكی رای گه‌یاندووه، كه ئه‌و له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانییه‌وه راهێنان له‌سه‌ر چه‌قه‌نه ده‌كات و سه‌ره‌تا له دایكییه‌وه فێری بووه، به‌ڵام دواتر خۆی هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره‌ی پێ بدات و خێراتر ئه‌نجامی بدات.
ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشووتری لێدانی زۆرترین چه‌قه‌نه، له لایه‌ن كه‌سێكی سویدی به ناوی جێنیس جادمانسنه‌وه خاوه‌نداری لێ ده‌كرا، كه له ساڵی 2009 هه‌ڵستا بوو به لێدانی 278 چه‌قه‌نه له یه‌ك ده‌قه‌دا.