دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به تاران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان به نیاز نین هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران.
لە چەند رێی جیاوازەوە ئەمەریکامان لە نیازەکەمان ئاگادار کردووەتەوە
.
له سه‌روبه‌ندی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، میلیشیاكانی سه‌ر به‌و گرووپه چه‌كداره هه‌وڵیان دا له رێی چه‌ند مووشه‌كێكی كورتهاوێژه‌وه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج، به‌ڵام سیستمی دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
دوای ئه‌و شكسته، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ویستیان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌غدا بگرنه ده‌ست و هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد ئه‌گه‌ر رێگرییان لێ بكات، "گوێی ده‌بڕن"، ئامانجی ئه‌وان سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سلێمانی بوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرانه ئامانج و كوژران.
له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی به‌ره‌و كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌قێنران، ئێرانی بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له تاران كرد كه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌كانی واشنتن بن.
تره‌مپ له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكایی له عێراق بكوژرێت، ئێمه ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانین و به زمانێكی گاڵته‌جاڕییه‌وه به ئێرانی راگه‌یاند، با چه‌ند رێنوێنیی ته‌ندروستیتان بده‌مێ، ئه‌گه‌ر یه‌ك هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، من ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانم، جا خۆتان به باشی بیری لێ بكه‌نه‌وه.
ئێمە نامانهەوێ هیچ ئاڵۆزییەک لە ناوچەکە دروست بکەین
.
هه‌فته‌یه‌ك دوای شكستهێنانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جموجووڵه‌كانیان له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی خسته گه‌ڕ، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه رێگرییان لێ كرا، چه‌ند باڵێكی ناو حه‌شدی شه‌عبی كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و له‌ناوبردنی مسته‌فا كازمییان كرد و رایان گه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی تۆ ناكات و كاتی ئه‌وه هاتووه گوێت ببڕین".
ئامانجی ئه‌و گرووپه زه‌بر وه‌شاندن بوو له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بێ له ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی سلێمانی و موهه‌ندیس، زه‌برێكی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنن، به‌ڵام مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له تاران كرد كه هه‌ر رووداوێك له به‌غدا روو بدات، ئه‌وان راسته‌وخۆ تاران به به‌رپرسیار ده‌زانن و واشنتن سڵ ناكاته‌وه له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك كه پێویست بێ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌نجامی بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێرشی راسته‌وخۆی سه‌ربازیش بێت.
دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پۆمپیۆ، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه یان چاو سووركردنه‌وه‌یه‌كی پێویست به‌رانبه‌ر تاران له سه‌روبه‌ندی ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی قاسم سلێمانی.
هەر رووداوێکی نەخوازراو لە بەغدا روو بدات ئەمەریکا تاران بە بەرپرسیار دەزانێت
.
هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه بووه هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی ئێران به‌رانبه‌ر واشنتن، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، تاران له چه‌ند رێی جۆراوجۆره‌وه ئه‌مه‌ریكای له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌دوای نانه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك نییه له ناوچه‌كه.
سه‌عید خه‌تیبزاده گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رای گه‌یاند، تاران له رێی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ئه‌مه‌ریكای له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نیازی هیچ چه‌شنه پشێوی و ئاڵۆزینانه‌وه‌یه‌كی نییه له ناوچه‌كه و هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو، ئێران چه‌ندان جار به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، بڕیاری كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه دوای ئه‌وه ده‌رچوو، ئاشكرا بوو سوپای پاسداران نیازی بووه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و باڵوێزخانه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپلۆمات و پاسه‌وانانی باڵوێزخانه‌كه له‌ناو ببه‌ن.