میدیای تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی لاهوور و سه‌رده‌سته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، له پێناو به ده‌ستهێنانی بڕێك پاره پاساو بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌هێننه‌وه و دۆخی ناوخۆی كوردستان تێك ده‌ده‌ن.
میدیاكانی لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان له پێناو پاره فرۆشت، جارێكی تر كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕێكی كه‌می پاره، ستایشی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
بیریان چووه كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك شاندی دانوستانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ی 15ی ڕۆژ بۆ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر مووچه له به‌غدا بوو
میدیاكانی لاهوور وای بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه عێراق رازی بووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام بیریان چووه كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك شاندی دانوستانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ی 15ی ڕۆژ بۆ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر مووچه له به‌غدا بوو، به‌غدا ڕێك نه‌كه‌وت.
له وه‌ڵامی میدیای تاقمه خۆفرۆشه‌كه‌ی لاهوور، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دوێنی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو جۆرێك ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، ئاراسته‌یه‌كی خراپ بۆ ڕێكنه‌كه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام كوردستان هیچ پاساوێكی بۆ حكوومه‌تی عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تاقمه‌كه‌ی لاهوور كه كاری میدیایی ده‌كات، به "وشه"ی راگه‌یاند، " له پێرێوه ئاگه‌داری كراوین كه كاركردنمان وابێت حكوومه‌تی عێراق وه‌ك دڵسۆزی كوردستان پێشان بده‌ین و هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بخه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌ولێر، به‌ڵام ئێمه كار ده‌كه‌ین حه‌قمان به‌و ململانێوه نییه".
ئه‌و تاقمه كه هه‌موو ئومێدێكیان تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان و نۆكه‌رایه‌تییه بۆ عه‌ره‌ب، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به هه‌موو جۆرێك په‌لاماری كوردستان ده‌ده‌ن.