كه‌مێك پێش ئێسته یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زه‌وڕا و زاخۆ له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا كۆتایی هات، تێیدا یانه‌ی زاخۆ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تۆمار كرد و له یانه‌ی زه‌وڕای برده‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 11ی خولی نایابی عێراق بوو له تۆپی پێ و تێیدا كوڕانی زاخۆی ده‌لال به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی زه‌وڕای ناودارترین یانه‌ی عێراقیان برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه یاریزان زیاد ئه‌حمه‌د له خوله‌كی 70دا تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه زاخۆ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 17 خاڵ و له پله‌ی 11یه‌م بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ی زاخۆ، گرنگترین بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌یه‌كه و هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بۆ باشتركردنی شوێنی خۆی له ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌دا.
یانه‌ی زه‌وڕاش به‌م شكسته بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی و ژماره خاڵه‌كانی هه‌ر له 16 مانه‌وه.