بۆ یەكەمجار ئافرەتێك لە سعودیە ئەم كارە دەكات

:: PM:01:26:22/02/2017 ‌
بانكێكی گەورە لە سعوودیە، ئافرەتێك دەكاتە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری، ئەمە بە هەفتەیەك دوای ئەوە دێت كە ئافرەتێكی دیكە، پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای ڕێڤەبەری بۆرسەی سعوودییەی وەرگرت.

گرووپی سامبای ئابووری، رایانگەیاند كە رانیا مەحموود، وەك بەڕێوەبەری بانك لە یەكشەمی داهاتووەوە دەستبەكار دەبێت.

پێش سێ رۆژیش، سارە سوحەیمی، وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای ڕێڤەبەری بۆرسەی سعوودیە، دیاری كرا.

سعوودیە، هەوڵ دەدات ئافرەتان زیاتر لە بوارەكاندا بخاتە گەڕ و بیانكاتە فاكتەرێك وەك چەكێكی بەهێزی ئابووری، كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی دەرهاویشتەی خراپی دابەزینی نەوتە بەسەر وڵاتەكەوە.

وەك گرووپی سامبا رایگەیاندووە، ڕانیا مەحموود ئەزموونی 20 ساڵی لە بواری بانكدا هەیە، ئەو یەكەم خانمە سعوودییە كە بڕوانامەی تایبەتمەندی پشتپێبەستراوی بۆ نەهێشتنی پارەخواردن هەیە.

لە چارەیەكی سێیەمی ساڵی رابردوودا، راگەیاندرا كە 34.5%ـی ئافرەتانی سعوودیە بێكارن، لە كاتێكدا 5.7%ـی پیاوان لە سعوودیە بێكارن. ئەو زانیارییانەیش كۆمپانیای جەدوە بۆ وەبەرهێنان، بڵاوی كردوونەتەوە.

سعوودیە هەوڵ دەدات تا هاتنی ساڵی 2020، رێژەی ئافرەت لە بازاڕی كاردا بۆ 28% بەرز بكاتەوە، كە ساڵی رابردوو ئەو ڕێژەیە 23% بوو.

بۆ بیرهێنانەوە، سعوودیە، تاكە وڵاتە لە دنیادا، كە تێیدا هاژوشتنی ئۆتۆمبیل بۆ ئافرەتان قەدەغەیە.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د