ئه‌دێڵ گۆرانیبێژی ناسراوی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وێڕای به‌رنامه چڕه‌كه‌ی به‌و هه‌موو گه‌شت و ئاهه‌نگانه‌ی ده‌یكات، هێشتا پابه‌نده به‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی باش په‌روه‌رده بكات و كاتی هه‌بێت بۆی.
له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری "OK" به‌ریتانی، ئه‌دێڵ ته‌مه‌ن 28 ساڵ ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌گه‌رچی هێشتا كوڕه‌كه‌ی منداڵه، له ئێسته‌وه له‌سه‌ر ڕێزگرتنی ئافره‌ت گۆشی كردووه و ده‌زانێ من یه‌كێكم له ژنه به‌هێزه‌كان و هه‌میشه له ماڵه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كات، كاتێكیش دێته سه‌ر كار له‌گه‌ڵ و هه‌موو شوێنێك، وای نیشان ده‌ده‌م كه ئافره‌ت به‌هێزه و پێویسته ڕێزی لێ بگرێت.
ساڵی 2012 "ئه‌نجێلۆ" كوڕی ئه‌دێل له‌دایك بووه، به‌ڵام هه‌رگیز نایخاته به‌ر چاوی میدیاكانه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێ ژیانی تایبه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی پارێزراو بێت و هه‌میشه به نهێنی ده‌یهێڵێته‌وه. ته‌نانه‌ت پێشتر كه‌س دهیدهزانی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "سیمۆن" كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵاتی "گرامی" وه‌رگرت و هێمای بۆ كرد كه مێرده‌كه‌ی پشتیوانی بووه.
ئادێل لۆری بلوو ئەدکینز لەدایکبووی پێنجی ئایاری 1988 کە زۆرتر بە نازناوە ھونەرییەکەوە (ئادێل) دەناسرێت، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی بهریتانیاییە. لە ساڵی 2011 بە دەرکردنی دووەمین ئەلبۆمەکەی بە ناوی 21 خۆی بە جیھان ناساند، ئەم ئهلبوومە بوو بە زۆرفرۆشراوترین ئالبوومی به‌ریتانیا بۆ ماوەی 18 ھەفتە له‌سه‌ر یه‌ك و ھەر لە بەر ئەمە ناوی چووە ناو کتێبی "گینیس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان و به یه‌كێك له گرنگترین گۆرانیبێژه‌كانی ئێسته داده‌نرێ له جیهاندا. ئادێل بە ھۆی گۆرانی "سکای فوڵ" توانی خەڵاتی چاکترین مۆسیقای ئۆسکاری 2013 مسۆگر بکات، ئه‌مه جگه له ده‌یان خه‌ڵاتی تر كه به‌رده‌وام وه‌ری ده‌گرێ.