گه‌لی باڵنده یه‌ك له‌و سه‌یرانگایانه‌ی باشووری كوردستانه كه له چوار وه‌رزی ساڵدا سرووشتێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژیر كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه دایه، رۆژانه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه بۆردمان ده‌كرێت.
گه‌لی باڵنده خاڵی ده‌ستپیكی ده‌ڤه‌ری نێروه و رێكانه كه یه‌كێكه له ناوچه دڵرهفێنهكانی سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی و به دووری 75كم له ناوەندی شارۆكه‌ی ئامێدی له پارێزگای دهۆك دووره و له 102 گوندی چۆڵكراو پێك دێت و ئێسته ته‌واوی ئه‌و گوندانه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"وه.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر رووباری زێی بچووك و ده‌شتی زێ گواسترانه‌وه و له كه‌مپدا نیشته‌جێ كران، كه ئێسته ئه‌و كه‌مپانه هه‌ریه‌ك له شاره‌دێكانی دێره‌لوك و شێلادزی و كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ به‌خویه‌وه ده‌گرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دایه و رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و بۆردمانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاووڵاتییانی شێلادزی َو سیریێ و دێره‌لوك به مه‌به‌ستی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و كه‌رسته چیاییه‌كانی به‌هار و هاوین، به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و ناچه‌یه و سه‌ر گونده‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جاریش توشی رووداوی بۆردمانی فرۆكه‌كان توركی ده‌بنه‌وه.
گه‌لی باڵنده ده‌ستپیكی ده‌ڤه‌ری نێروه و رێكانه و له دوكهرا مازیێ كۆتایی دێت، كه رێگه‌یه‌كی كۆنه و له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به مه‌به‌ستی سه‌ربازی له حه‌فتاكاندا دروست كراوه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری