هۆبه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، به هاوكاریی هۆبه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك، كۆڕێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ساز كرد، كه تێیدا چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانیان له‌ناو گه‌نجاندا خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی شوبات/ فێبرایه‌ر, عه‌دنان عه‌زیز به‌رپرسی هۆبه‌ی ژینگه و ته‌ندروستیی قوتابخانه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی كه‌ركووك, كۆڕێكی هۆشیاركردنه‌وه‌یان له هۆڵی چالاكیی قوتابخانه‌كان ساز كرد، كه ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان تێیدا ئاماده‌بوون.
گوتیشی، هه‌ست كردن به‌وه‌ی كه قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی له ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاردان و ره‌نگه به خێرایی بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی و لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سانی له خۆیان گه‌وره‌تر، هۆكار بوو بۆ ڕێكخستنی ئه‌و كۆڕه و بانگهێشتنكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان، تاكو له ڕێگه‌ی زانیارییه‌كانی پزیشكانی پسپۆڕ، ئه‌زموون وه‌ربگرن و له قوتابخانه‌كانیاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه پێڕه‌وی بكه‌ن، هاوكات زیانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئالووده‌بوون پێی بۆ قوتابیان بخه‌نه‌ڕوو.
له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا ئه‌یووب عه‌بدولسه‌لام به‌رپرسی هۆبه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی، زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ به گشتی خسته‌ڕوو و گوتی، پێویسته به هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی نه‌وه‌ی نوێ هۆشیار بكه‌نه‌وه و نه‌هێڵن ئالووده بوون به‌و مادانه ببێته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو، دواتریش باسی له ڕۆڵی په‌روه‌رده‌ی خێزانی و دایك و باوكان كرد و به گرنگی له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌ركه‌وت عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌شداری كۆڕه‌كه بوو ڕای گه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خول و كۆڕانه به‌رچاوڕوونی ده‌داته مامۆستایان و شێوازه زانستییه‌كانیان فێر ده‌كات، كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌كه‌دا.
كه‌ركووك/ نه‌به‌ز ڕۆسته‌م