ئەگەر بتەوێت جگەرت 20 ساڵ گەنجتر بكەیتەوە تەنیا ئەم میوەیە بەكاربهێنە

:: PM:02:22:22/02/2017 ‌
جگەر بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی پرۆتین و ڤیتامین K، پرۆتین یارمەتی خوێن مەین دەدات، تێكشكاندنی خانە خوێنییە كۆنەكان و وەرگرتنی خانەی خوێنی نوێ‌. ئەم ئەندامە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە كرداری زیندەپاڵ لە لەشدا. خانەكانی جگەر چەوری لەش تێكدەشكێنن و دەیگۆڕن بۆ وزە ، هاوكات جگەر توانای دروست بوونەوەی خانەكانی خۆی هەیە واتە ئەگەر پارچەیەك لە جگەر ببڕدرێت دروست دەبێتەوە.بە گرنگترین ئەندام لە لەشدا دادەنرێت.

ئەگەر بە شێوەیەكی تەندروست چاودێری ئەم ئەندامە نەكرێت تووشی زەردوویی و نەخۆشی گەورەبوونی جگەر دەبن.كە ئەم زیانانەش بەهۆی رێجیمی ناتەندروست و كێشی زیاد و بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لە مادە كهولییەكان  دروست دەبن.

تەمەرهیندی بە شێوەیەكی گشتی وەكو چارەسەرێكی پزیشكی لە ئەفریقا و ئاسیا بەكاردەهێنرێ و گرنگە بۆ چاكبوونەوەی سیستەمی دڵ و بۆڕیەكانی خوێن و نەخۆشییەكانی گەدە و ڕیخۆڵە هێور دەكاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا سوودێكی زۆر بە لەش دەبەخشێت و وەك چارەسەرێكی پزیشكی بەكاردەهێنرێت.

میوەی تەمەر هیندی بەتوانایە تا شەڕ لەگەڵ هەموو كێشەكانی جگەر بكات، جگە لەوەش یارمەتی لابردنی ژەهری لەش دەدا و  چەوری جگەر دەتوێنێتەوە، كرداری هەرس ئاسانتر دەكات و كۆلیستڕۆڵی زیانبەش لەناو دەبات و چارەسەری نەخۆشییەكانی زراو دەكات.

چۆن تەمەرهیند یارمەتی توانەوەی چەوری جگەر و ئاوسانی جگەر دەدات: 

ڕێگەی یەكەم:  سەرەتا دەبێ‌ 3 بۆ 4 پارچە لە تەمەرهیندەكە  توێكڵی لێ بكەنەوە و پاشان  یەك لیتر ئاوی بۆ زیاد بكەن و بە باشی تێكەڵی  یەكتری بكەن و دواتر دەتوانیت ئەم گیراوەیە بە شێوەیەكی رۆژانە بەكاربهێنرێت بۆ خواردنەوە.

ڕێگەی دووەم: 25 گەڵای  تەمەر هیندی بە جوانی بشۆنەوە پاشان لەگەڵ یەك لیتر ئاو لە مەنجەڵێكدا بیكوڵێنن، بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەك دەیكوڵێنین و دواتر دایدەنێن تا سارد دەبێتەوە  وەكو چا سوودی لێوەربگرن و بیخۆنەوە. لە كاتی بەكارهێنانی ئەم چایەدا دەتوانن هەنگوین یان شەكری قاوەیی بۆ زیاد بكەیت. بۆ ئەوەی سودێكی تەواو بە جگەر بگەیەنێت پێویستە لە رۆژێكدا دووجار بەكاربهێنرێت لە بەیانیان و ئێواراندا ئەم چایە بخۆنەوە.

سوودی تەندروستی تەمەرهیند بۆ لەش بە شێوەیەكی گشتی:

یەكەم: تەمەرهند یارمەتی كەمكردنەوەی قەبزی دەدات،  ئەویش بەبەكارهێنانی كوڵاندنی هەندێك لە تەمەرهیند و پاشان خواردنی یەك كەوچك یان زیاتر یارمەتی حەسانەوە و كەمكردنەوەی قەبزی دەدات.

دووەم: ئەم میوەیە یارمەتی كەمكردنەوەی ترشی لەش دەدات و كاری زراو زیاد دەكات لە جگەردا.

سێیەم: تەمەرهیند بەوە ناسراوە كە چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات.

چوارەم: تای مەلاریا كەم دەكاتەوە ئەویش بە تەنیا خواردنی چای گەڵای تەمەرهیند.

پێنجەم: تەمەرهیند بەوە ناسراوە كە بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە وەكو دژە ئۆكسیدێك كار دەكات، ڤیتامین C بۆ هەموو لەش گرنگە بەتایبەتی پووكی ددان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

شەشەم: یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی (ئێڵ دی ئێڵ) زیان بەخش دەدات و كە یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەدات.

حەوتەم: گەڵای تەمەرهیند دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردنی ریخۆڵەی منداڵ بدات .

هەشتەم: یارمەتی كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی جگەر دەدات، تەنیا بە خواردنی بڕێكی كەم لە تەمەرهیند.

نۆیەم: بە هۆی بوونی ئەو دژە ئۆكسیدەی كە لە تەمەرهیندا هەیە وەكو بەرەنگاربوونەوەیەك دژی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان بەكار دەهێنرێت.

دەیەم: لە تەمەرهیندا بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی هەیە وەكو ڤیتامین B1، ئاسن ، مەگنیسیۆم ، فۆسفۆر ، مس ، ڕیشاڵ، كالیسیۆم لەگەڵ ترشی نیكۆتینی. بەهۆی ئەم پێكهاتانەوە تەمەرهیند بە میوەیەكی نایاب دادەنرێت.

سه‌رچاوه‌/womansenergy



وشە - ئاوات ئازاد